Behlül Çetinkaya
27 کانوونی دووەم 2022•نوێکردنەوە: 29 کانوونی دووەم 2022
ئه‌نقه‌ره - AA
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا، مه‌ولود چاوش‌ئۆغڵو رایگه‌یاند، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌رمینیا، ئارارات میرزۆیان و نوێنه‌ری تایبه‌تی ئه‌رمینیا، روبه‌ن روبینیان به‌شداریی له كۆڕبه‌ندی دیپلۆماتیی ئانتاڵیادا ده‌كه‌ن.
دوای ئه‌نجامدانی كۆبوونه‌وه‌كه‌ی نێوان وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا، مه‌ولود چاوش‌ئۆغڵو و وه‌زیری ده‌ره‌وه كۆماری ئه‌فریقای ناوه‌ڕاست و وه‌زیری كاروباری هاووڵاتییانی کۆماری ئه‌فریقای ناوه‌ڕاست له تاراوگه، سیلڤیه بایپۆ تهمۆن له ئه‌نقه‌ره، كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیی هاوبه‌ش سازکرا.
مەولود چاوش‌ئۆغڵو ئاماژه‌ی به‌وه دا، پرۆسه‌ی ئاساییكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی وڵاته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌رمینیا كه ئازه‌ربایجان پشتیوانی ده‌كات به هه‌نگاونانی نیازپاكانه به‌رده‌وامه و له‌و میانه‌یه‌دا، نوێنه‌ری تایبه‌تی هه‌ردوو وڵات له مۆسكۆ یه‌كه‌مین كۆبوونه‌وه‌یان ئه‌نجامداوه.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا ئاماژه‌ی به‌وه دا كه ئه‌وان هه‌موو وڵاتانیان بانگهێشت كردووه بۆ كۆڕبه‌ندی دیپلۆماتیی ئانتاڵیا و گوتی: "به‌شدارییه‌كی به‌رچاو له ئه‌فریقاوه هه‌یه. تا ئێستا ٤٥ وه‌زیری ده‌ره‌وه له‌گه‌ڵ چه‌ند وه‌زیرێكی ده‌وڵه‌ت كه كۆی گشتییان ده‌كاته ٥٠ وه‌زیر به‌شداریی ده‌كه‌ن. شه‌ش بۆ حه‌وت وه‌زیریش له ئه‌مریكای لاتینه‌وه به‌شداریی ده‌كه‌ن، هه‌روه‌ها نوێنه‌رانی ٣٠ رێكخراوی نێوده‌وڵه‌تییش به‌شداریی ده‌كه‌ن. ئاواتەخوازین ده‌نگی هه‌موو وڵاتان له كۆڕبه‌نده‌كه ببیسترێت".
مه‌ولود چاوش‌ئۆغڵو رایگه‌یاند، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌رمینیا، ئارارات میرزۆیان و نوێنه‌ری تایبه‌تی ئه‌رمینیا، روبه‌ن روبینیان به‌شداریی له كۆڕبه‌ندی دیپلۆماتیی ئانتاڵیادا ده‌كه‌ن و گوتی: "یه‌كێكیان له‌وانه‌ی دواجار بانگهێشتمان كرد (سه‌رۆكوه‌زیرانی ئه‌رمینیا نیكۆڵ) پاشینیان-ه و گوتی له‌وانه‌یه به‌شداریی بكات. خۆشحاڵ ده‌بین به‌وه، چونكه نوێنه‌رانی ئازه‌ربایجان-یش دێن. با لێره بیروبۆچوونی خۆیان به ئازهربایجانییهكان بڵێن. ئه‌مه هه‌نگاوێكیش ده‌بێت بۆ نیشاندانی نیازپاكی زیاتر".