Zuhal Demirci,Tuğçenur Yılmaz,Tuğrul Çam,Muhammet Ali Kemal
18 مای,س 2018•نوێکردنەوە: 18 مای,س 2018
ئیستانبوڵ - AA
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا، مه‌ولود چاوش‌ئۆغڵو رایگه‌یاند: "پێویسته ئه‌وه ده‌سته‌به‌ربكه‌ین كه كاربه‌ده‌ستانی ئیسرائیل و سه‌ربازانی سوپای ئه‌و وڵاته كه رووی لووله‌ی تفه‌نگه‌كانیان كردووه‌ته خەڵکی سڤیل، لێپرسینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵدا بكرێت".
به‌ر له لووتكه‌ی نائاسایی رێكخراوی هاریكاریی ئیسلامیی، كۆبوونه‌وه‌ی ئاماده‌كاریی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی وڵاتانی ئه‌ندامی رێكخراوه‌كه به‌ڕێوه‌چوو.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا مه‌ولود چاوش‌ئۆغڵو گوتارێكی پێشكه‌شكرد و سوپاسی ئاماده‌بووانی كرد كه له‌ماوه‌یه‌كی كورتدا بانگهێشتنامه‌كه‌ی توركیایان قبوڵ كردووه و گه‌یشتوونه ئیستانبوڵ.
چاوش‌ئۆغڵو باسی له‌وه‌كرد له لووتكه‌ی پێشووی رێكخراوه‌كه‌دا په‌یامێكی به‌هێزیان داوه‌ته جیهان و به یه‌ك ده‌نگ رایانگه‌یاندووه كه قودس پایته‌ختی هه‌میشه‌یی ده‌وڵه‌تی فه‌ڵه‌ستینه و رایگه‌یاند:
"له راگه‌یه‌نراوی كۆتایی لووتكه‌كه‌دا پڕ به گه‌روومان هاوارده‌كه‌ین كه رێگه به گۆڕینی پێگه‌ی مێژوویی قودس نادرێت".
راشیگه‌یاند: "پێویسته ئه‌وه ده‌سته‌به‌ربكه‌ین كه كاربه‌ده‌ستانی ئیسرائیل و سه‌ربازانی سوپای ئه‌و وڵاته كه رووی لووله‌ی تفه‌نگه‌كانیان كردووه‌ته خەڵکی سڤیل، لێپرسینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵدا بكرێت".