Fahrettin İbrahim,Muhammet Ali Kemal
18 مای,س 2018•نوێکردنەوە: 18 مای,س 2018
ئیستانبوڵ - AA
ئه‌مڕۆ به رابه‌رایه‌تیی وه‌قفی پێكهاته خۆبه‌خشه‌كانی توركیا، به‌مه‌به‌ستی پیشاندانی پشتیوانیی بۆ گه‌لی فه‌ڵه‌ستین، كۆبوونه‌وه‌یه‌كی جه‌ماوه‌ریی له ژێر ناونیشانی "نه‌فره‌ت له سته‌م، پشتیوانیی بۆ قودس" له گۆڕه‌پانی یهنیكاپی سازده‌كرێت.
هاوكات نووسینی "نه‌فره‌ت له سته‌م، پشتیوانیی بۆ قودس" له‌سه‌ر قه‌ڵای گاڵاتا هه‌ڵكراوه.
گه‌رووی ئیستانبوڵ به‌ڕووی هاتوچۆدا داده‌خرێت.
بڕیاره له كۆبوونه‌وه جهماوهرییهكهدا هه‌ریه‌ك له سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆكوه‌زیران، بینالی یڵدرم و سه‌رۆكی گشتیی مه‌هه‌په، ده‌وڵه‌ت باخچه‌لی، به‌شداریی بكه‌ن.