Tufan Aktaş
27 کانوونی دووەم 2022•نوێکردنەوە: 28 کانوونی دووەم 2022
ئیستانبوڵ - AA
ئیمارات قەدەغەی گەشتی ئاسمانیی لەسەر ١٢ وڵاتی ئەفریقا هەڵگرت کە لە ماوەی رابردوودا بەهۆی شەپۆلی ئۆمیکرۆنی ڤایرۆسی کۆرۆنا هاتنی فڕۆکەی لەو وڵاتانەوە قەدەغە کرد بوو.
بەڕێوبەرایەتیی کارەساتی سروشتیی و دۆخی لەناکاو لە ئیمارات لە راگەیەندروێکدا ئەوەی خستەڕوو کە لە ٢٩ی کانوونی دووەمەوە قەدەغەی هاتنی فڕۆکە لە وڵاتانی کینیا، تانزانیا، ئەسیۆپیا، نێجیریا، کۆماری کۆنگۆ، کۆماری باشووری ئەفریقا، بۆتسوانا، ئیسواتینی، لێسۆتۆ، مۆزەمبیک، نامیبیا و زیمبابۆی لادەبرێت.
لە راگەیەندراوەکەدا باس لەوەش کراوە کە رێوشوێنی نوێ بەرامبەر ئەو فڕۆکانە دەگیردرێنەبەر کە لە ئوگەندا، گانا و روانداوە دێنە ئیمارات.
بەم پێیەش ئەو گەشتیارانەی لەو وڵاتانەوە دێنە ئیمارات، پێویستە ٤٨ کاتژمێر پێش گەشتەکەیان لەو فڕۆکەخانەیەی گەشتەکەی لێوەدەکەن و دواتریش لە دوای گەیشتنیان بە ئیمارات لە فڕۆکەخانە، پشکنینی کۆرۆنا ئەنجامبدەن و پشکنینەکەیان نێگەتیڤ بێت.