Serdar Bitmez,Gülşen Topçu
07 تشرینی دووەم 2019•نوێکردنەوە: 08 تشرینی دووەم 2019
دۆحه - AA
وه‌زیری به‌رگریی قه‌ته‌ر، خالید بن حه‌مه‌د عه‌تییه، له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك له هاوتا ئه‌مریكییه‌كه‌ی، مارك ئه‌سپه‌ر و به‌ڕێوه‌به‌ری ئاژانسی هه‌واڵگریی به‌رگریی ئه‌مریكا، جه‌نه‌راڵ رۆبه‌رت ئاشڵی، كۆبوویه‌وه.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی به‌رگریی قه‌ته‌ره‌وه بڵاوكراوه‌ته‌وه، ئاماژه به‌وه‌كراوه، خالید بن حه‌مه‌د عه‌تییه، له باڵه‌خانه‌ی وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئه‌مریكا له واشنتۆن له‌گه‌ڵ مارك ئه‌سپه‌ر كۆبووه‌ته‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌ی نێوان عه‌تییه و ئه‌سپه‌ردا په‌یوه‌ندییه سه‌ربازیی و هه‌واڵگرییه‌كانی نێوان هه‌ردوو وڵات و رێگاكانی په‌ره‌پێدانیان، هاوكات دوایین پێشهاته‌كانی ناوچه‌كه تاوتوێكراون.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه و له كۆبوونه‌وه‌ی نێوان عه‌تییه و به‌ڕێوه‌به‌ری ئاژانسی هه‌واڵگریی به‌رگریی ئه‌مریكا، جه‌نه‌راڵ رۆبه‌رت ئاشڵی-دا په‌یوه‌ندییه هه‌واڵگریی و ئه‌منییه‌كان تاوتوێكراون.
خالید بن حه‌مه‌د عه‌تییه كه به سه‌ردانێكی فه‌رمیی له ئه‌مریكایه، پێرێ له‌گه‌ڵ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و وڵاته، مایك پۆمپیۆ كۆببوویه‌وه.