Mustafa Deveci
07 تشرینی دووەم 2019•نوێکردنەوە: 07 تشرینی دووەم 2019
قودس - AA
جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئیسرائیل، تزیپی هۆتۆڤیلی ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه دژی كشانه‌وه‌ی سه‌ربازانی ئه‌مریكان له سووریا.
له میانی دانیشتنێكی تایبه‌ت له‌باره‌ی سووریا كه له په‌رله‌مانی ئیسرائیل سازكرا، هۆتۆڤیلی گوتارێكی پێشكه‌ش كرد و سه‌باره‌ت به بریاری سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ بۆ كشانه‌وه‌ی سه‌ربازانی له سووریا رایگه‌یاند: "به حكوومه‌تی واشنتۆنمان راگه‌یاند كه دژی ئه‌وه‌ین ئه‌مریكا سه‌ربازانی له سووریا بكشێنێته‌وه".
هۆتۆڤیلی رایگه‌یاند: "ئه‌گه‌ری كۆتاییهاتنی سه‌روه‌ری كوردان له باكووری سووریا ئه‌نجامێكی مه‌ترسیدار بۆ ئیسرائیل دێنێته ئاراوه". باسی له‌وه كرد كه ئه‌وه‌ش "هێزه نه‌رێنییه‌كانی ناوچه‌كه" به‌تایبه‌تی ئێران به‌هێز ده‌كات.
هه‌روه‌ها له دانیشتنه‌كه‌دا هۆتۆڤیلی رایگه‌یاند: "به شێوازی جیاواز هاوكاری ئه‌و كوردانه (رێکخراوی تیرۆریستی یەپەگە/پەکەکە) ده‌كه‌ین كه له‌و ناوچه‌یه‌دان كه توركیا له سووریا ئۆپه‌راسیۆنی تێدا ئه‌نجام ده‌دات".
گوتیشی: "ئیسرائیل له توانایدا هه‌یه هاوكاری كورد (رێکخراوی تیرۆریستی یەپەگە/پەکەکە) بكات و به‌ری ئه‌وه‌یش له داهاتوودا وه‌رده‌گرین". ئه‌وه‌یشی خسته‌ڕوو كه ناتوانێت ورده‌كاری له‌باره‌ی جۆری ئه‌و هاوكاریه مرۆییانه بخاته‌ڕوو كه وڵاته‌كه‌ی پێشكه‌شی كردووه.