Hakan Çopur
11 ئادار 2021•نوێکردنەوە: 13 ئادار 2021
واشنتۆن- AA
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، ئانتۆنی بڵینكن، كه ئیداره‌ی وڵاته‌كه‌ی وڵاتی چینی به "ركابه‌ری گه‌ردوونی" ناوبردووه، رۆژی ١٨ی ئادار له ئالاسكا له‌گه‌ڵ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی چین، وانگ یی كۆده‌بێته‌وه و تاوتوێی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ردوو وڵات ده‌كه‌ن.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكاوه بڵاوكراوه‌ته‌وه، ئاماژه به‌وه‌كراوه كۆبوونه‌وه‌كه رۆژی ١٨ی ئادار له شاری ئانكرج سه‌ربه ویلایه‌تی ئالاسكا به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
هه‌روه‌ها هه‌ریه‌ك له راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانیی ئه‌مریكا، جه‌یك سهڵیڤان و سه‌رۆكی لیژنه‌ی كاروباری ده‌ره‌وه له كۆمیته‌ی ناوه‌ندیی پارتی كۆمۆنیستی چین، یانگ جیێچی به‌شداریی له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ده‌كه‌ن.
كۆبوونه‌وه‌كه به‌هۆی ئه‌وه‌ی یه‌كه‌م دیداره له ئاستی باڵادا له‌نێوان ئیداره‌ی بایدن و چین، گرنگی خۆی هه‌یه و مایه‌ی سه‌رنجیشه كه ده‌ستبه‌جێ دوای سه‌ردانه‌كه‌ی بڵینكن بۆ هه‌ریه‌ك له ژاپۆن و كۆریای باشوور، ئه‌نجامده‌درێت.
له رێبه‌ری ستراتیژیی ئاسایشی نیشتمانیی-دا كه هه‌فته‌ی رابردوو له‌لایه‌ن ئیداره‌ی بایدن-ه‌وه بڵاوكرایه‌وه، چین وه‌ك "ركابه‌ری ئه‌مریكا له‌سه‌ر ئاستی گه‌ردوونی" ناوبرابوو، و تیشكخرابوویه سه‌ر هه‌لومه‌رجی ركابه‌ریی له هه‌ریه‌ك له بواره‌كانی ئابوووریی و سه‌ربازیی له‌گه‌ڵ په‌كین.