Islam Doğru
06 ئادار 2022•نوێکردنەوە: 07 ئادار 2022
نیویۆرك – AA
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، ئه‌نتۆنی بلینكن له نزیك سنووری ئۆكراینا له پۆڵه‌ندا له‌گه‌ڵ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئۆكراینا، دمیترۆ كولهبا كۆبووه‌وه.
بلینكن له هه‌ژماری فه‌رمیی خۆی له تۆڕی کۆمەڵایەتی تویته‌ر وێنه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ كولهبا له‌سه‌ر سنووری نێوان پۆڵه‌ندا و ئۆكراینا بڵاو كرده‌وه.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا له تویته‌كه‌یدا نووسیوویه‌تی: "كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆم له‌گه‌ڵ كولهبای هاوتام له‌سه‌ر سنووری پۆڵه‌ندا و ئۆكراینا ئیلهام به‌خشه. ئه‌و سه‌ركردایه‌تی و بوێرییه‌ی ئه‌و و (سه‌رۆكی ئۆكراینا، ڤلۆدۆیمیر) زێلێنسكی نیشانیان داوه، سهرووئاسایییه. ئه‌مریكا و جیهان له‌گه‌ڵ ئه‌واندان و به‌رده‌وام له‌گه‌ڵ گه‌لی ئۆكراینادا ده‌بن".
ئاماژه به‌وه دراوه كه، بیلنكن به‌مه‌به‌ستی نیشاندانی پشتیوانی وڵاته‌كه‌ی بۆ ماوه‌ی نزیكه‌ی ٤٥ خولهك به ره‌چاوكردنی رێوشوێنی ئه‌منی توندوتۆڵ له‌گه‌ڵ كولهبا كۆبووه‌ته‌وه و له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا تاوتوێی هاوكاریكردنی زیاتری ئۆكراینا به پێدانی چه‌ك و زیادكردنی گوشاره نێوده‌وڵه‌تییه‌كان بۆ سه‌ر رووسیا كراون.