واشنتۆن/به‌رلین – AA
له كاتێكدا دوای هێرشی رووسیا بۆ سه‌ر ئۆكراینا شه‌پۆلی سزا خستنه سه‌ر ئه‌و وڵاته به‌رده‌وامه، تا دێت ژماره‌ی ئه‌و كۆمپانیا نێوده‌وڵه‌تییانه زیاد ده‌كات كه چالاكییه بازرگانییه‌كانیان له‌و وڵاته راده‌گرن یاخود كۆتایی پێ ده‌هێنن.
وڵاتانی خۆرئاوا به مه‌به‌ستی ئه‌وه‌ی باجی قورس به رووسیا بده‌ن به تایبه‌ت له بواری ئابوورییدا ژماره‌یه‌كی زۆر سزایان خستووه‌ته سه‌ر ئه‌و وڵاته.
له‌گه‌ڵ به‌رده‌وامی هێرشه‌كانی رووسیا بۆ سه‌ر ئۆكراینا تا دێت مه‌ودای سزاكانی سه‌ر ئه‌و وڵاته فراوانتر ده‌بێت، وه‌ك دوا سزایش یه‌كێتیی ئه‌ورووپا، ئه‌مریكا، به‌ریتانیا، ئه‌ڵمانیا، فه‌ڕه‌نسا، ئیتاڵیا و كه‌نه‌دا بڕیاری ده‌ركردنی رووسیایان دا له سیسته‌می سویفت (SWIFT) كه له رێگایه‌وه ژماره‌یه‌ك بانكی رووسی ئاڵوگۆڕی دراویان له‌سه‌ر ئاستی نێوده‌وڵه‌تی ئه‌نجام ده‌دا.
- له زۆربه‌ی كه‌رته‌كان هه‌ر له ته‌كنه‌لۆژیاوه بۆ ئۆتۆمبێل، له فڕۆكهوانییهوه بۆ وزه كاردانه‌وه‌ی به‌دوای خۆیدا هێنا.
له كاتێكدا بۆ ئه‌وه‌ی باجی توند به رووسیا بدرێت و له سیسته‌می ئابووری نێوده‌وڵه‌تییدا په‌راوێز بخرێت، هه‌نگاونانی جۆراوجۆر به‌رده‌وامن، كاردانه‌وه‌ی كۆمپانیا گه‌وره نێوده‌وڵه‌تییه‌كانیش دوا نه‌كه‌وت به‌رامبه‌ر رووسیا.
ژماره‌یه‌كی زۆر له كۆمپانیاكانی ته‌كنه‌لۆژیا، ئۆتۆمبێل، پیشه‌سازی، فڕۆكه‌وانی، وزه، رستن و چنین، لۆجیستیك، گواستنه‌وه و گه‌یاندن، سینه‌ما و ته‌له‌ڤزیۆن بڕیاری را‌گرتن یان كۆتاییهێنان به چالاكییه بازرگانییه‌كانیان دا له رووسیا.
- ته‌كنه‌لۆژیا
ئه‌پڵ كه یه‌كێكه له كۆمپانیا زه‌به‌لاحه‌كانی ئه‌مریكا، فرۆشتنی ته‌واوی به‌رهه‌مه‌كانی له رووسیا راگرت و رایگه‌یاند Apple Pay پێشكهیشكردنی خزمه‌تگوزارییه‌كانی دیكه‌ی سنووردار ده‌كات. ئه‌پڵ هه‌روه‌ها دانانی ئهپڵیكهیشینی میدیاكانی ده‌وڵه‌تی رووسیای له ده‌ره‌وه راگرت.
هه‌روه‌ها ماڵپه‌ڕی یوتیوب كه سه‌ر به گووگڵه بڕیاری دا به رێگه‌گرتن له بڵاوكردنه‌وه‌ی په‌خشی میدیاكانی سه‌ر به ده‌وڵه‌تی رووسیا و گووگڵیش رێگه له چوونه ناو ئه‌و میدیایانه ده‌گرێت.
مایكرۆسۆفتیش بڕیاری له‌م جۆره‌ی دا و، رێكلامه‌كانی پشتیوانیكردن له ده‌وڵه‌تی رووسیای قه‌ده‌غه كرد.
Dell Technologies كه كۆمپانیایه‌كی به‌رهه‌مهێنانی كۆمپیوته‌ره فرۆشتنی به‌رهه‌مه‌كانی له رووسیا و ئۆكراینا راگرت و Oracle كه كۆمپانیایه‌كی پڕۆگرامسازییه كاره‌كانی له رووسیا هه‌ڵپه‌سارد.
- ئۆتۆمبێل
BMWی ئه‌ڵمانی و Volkswagen بڕیاری هه‌نارده‌كردنی ئۆتۆمبێلیان بۆ رووسیا و به‌رهه‌مهێنانی خۆجێی له رووسیا راگرت.
Daimler Truck كه كۆمپانیای به‌رهه‌مهێنانی بارهه‌ڵگره رایگه‌یاند كه چالاكییه بازرگانییه‌كانی له رووسیا و هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ كاماز' كه گه‌وره‌ترین كۆمپانیای به‌رهه‌مهێنانی بارهه‌ڵگر و پاسه له رووسیا و ئۆتۆمبێلی زرێپۆشیش بۆ سوپای رووسیا به‌رهه‌م ده‌هێنێت، راگرت.
Volvo Carsی سوید، Audiی ئه‌ڵمانی، Jaguar، Land Rover و Aston Martinی به‌ریتانی تا راگه‌یاندراوێكی دیكه له‌مباره‌یه‌وه، ره‌وانه‌كردنی ئۆتۆمبێله‌كانیان بۆ رووسیا راگرت.
فۆرد'ی ئه‌مریكیش كاره‌كانی له رووسیا راگرت.
كۆمپانیاكانی ژاپۆنیش به Toyota Motorیشه‌وه بڕیاریان دا پرۆسه‌ی به‌رهه‌مهێنان له رووسیا رابگرن و Honda Motor گواستنه‌وه‌ی ئۆتۆمبێل و ماتۆڕسكیلی بۆ رووسیا راگرت.
Mazda Motor بڕیاری دا دابینكردنی پارچه بۆ كۆمپانیای هاوپشكی له شاری ڤلادیڤۆستۆك له ناوچه‌ی رۆژهه‌ڵاتی دوور له رووسیا رابگرێت، ئاماژه‌ی به‌وه‌یش داوه كه له‌وانه‌یه چالاكییه‌كانی له Mitsubishi Motors له رووسیا رابگرێت، Nissan Motorیش ئاماژه‌ی به‌وه داوه كه له نزیكه‌وه چاودێری ره‌وشه‌كه ده‌كات و بڕیار ده‌دات.
Harley Davidsonی به‌رهه‌مهێنه‌ری ماتۆرسكیلیش رایگه‌یاند كه كاره‌كانی و راده‌ستكردنی ماتۆرسكیل به رووسیا هه‌ڵده‌په‌سێرێت.
- پیشەسازی
لە کەرتی پیشەسازیشدا گرووپی ئەندازیاریی سویدی ساندڤیک، تەواوی چالاکییەکانی لە رووسیا هەڵپەسارد، بەهەمانشێوە کۆمپانیای ئاتڵاس کۆپکۆ، ناردنی ئامێری پیشەسازی و کارمەندی بۆ ئەو وڵاتە، راگرت.
هەروەها کۆمپانیای ئەندازیاریی فینلەندی، مێتسۆ ئاوتۆتێک، تەواوی کارەکانی لە رووسیا بە شێوەیەکی کاتی وەستاند.
کۆمپانیای نەرویجی، نۆرسک هایدرۆ تایبەت بە بەرهەمهینانی ئەلەمنیۆم و کەرتی وزەی نوێکراوە، بڕیاریدا تا ئاگادارکردنەوەی دووەم، ئەنجامدانی هەموو گرێبەستێک لەگەڵ بەرهەمهێنەرە رووسەکان رابگرێت و، بەشێوەیەکی کاتیش پەیوەندییە بازرگانییەکانی لەگەڵ رووسیا هەڵپەسێرێت.
بەهەمانشێوەیش کۆمپانیای ئەڵمانی سیمێنز، بڕیاری وەستاندنی هەموو بازرگانییەکانی لەگەڵ رووسیا دا، بەڵام بەشێوەیەکی گونجاو لەگەڵ سزا نێودەوڵەتییەکان، چالاکییەکانی خزمەتگوزاری و چاککردنەوەی لەو وڵاتە بەردەوام دەبن.
هەروەها کۆمپانیای بەناوبانگی سویدی "IKEA" کە تایبەتە بە کەلوپەلی ناو ماڵ، داخستنی تەواوی نووسینگەکانی خۆی لە رووسیا، راگەیاند.
- فڕۆکەوانی
لە کەرتی فڕۆکەوانیشدا کۆمپانیاکانی بۆینگ و ئایربەس، دژ بە رووسیا چەند بڕیارێکیان دا.
کۆمپانیای بۆینگی ئەمریکی تایبەت بە بەرهەمهێنانی فڕۆکە، لە چوارچێوەی ئەو سزا نێودەوڵەتییانەی دوای هێرشی رووسیا بۆسەر ئۆکراینا، بەسەر حکوومەتی مۆسکۆدا سەپێندران، فرۆشتنی تەواوی پارچە و کەلوپەلەکانی فڕۆکەی بە کۆمپانیا رووسییەکان هەڵپەسارد. هەروەها کۆمپانیاکە کارە گەورەکانیشی لە مۆسکۆ راگرت.
بەهەمانشێوە کۆمپانیای ئایربەس، ناردنی کەلوپەلی یەدەگی فڕۆکەی بۆ رووسیا و هاوکاریکردنی کۆمپانیا فڕۆکەوانییە رووسییەکانی هەڵپەسارد.
کۆمپانیای لوفسانسا تەکنیک، کە تایبەتە بە خزمەتگوزاری چاککردنەوەی پارچەکانی فڕۆکە، هەموو کارەکانی لەگەڵ کڕیارە رووسەکانی، راگرت.
هەروەها کۆمپانیای ئێرکەپ هۆڵدینگس کە گەورەترین کۆمپانیای بەکرێدانی فڕۆکەیە لە جیهاندا، ئەوەی ئاشکرا کرد کە ئیتر گرێبەستی بەکرێدانی فڕۆکە لەگەڵ کۆمپانیا فڕۆکەوانییە رووسییەکاندا ئەنجام نادات.
- دارایی
بانکی "HSBC" کە گەورەترین بانکی بەریتانییە، کەمکردنەوەی هەماهەنگییەکانی لەگەڵ بانکە رووسییەکان، راگەیاند.
کۆمپانیای وەبەرهێنانی ئەلمانی "DWS" ئەوەی ئاشکرا کرد کە، وەبەرهێنانی نوێ لە رووسیا ئەنجام نادات، بەهەمانشێوەیش بانک نۆردێیای دانیمارکی چالاکی تەواوی سندوقەکانی وەبەرهێنانی لە رووسیا، هەڵپەسارد.
بەهۆی سزا نێودەوڵەتییەکانیشەوە، سیستەمی کارتی بانکی ڤیسا، ماستەرکارت و ئەمەریکان ئێکسپرێس لە تۆڕەکانی پارەدانی بانکە رووسییەکان، دەرهێندراون. بەمهۆیەشەوە بانک و کڕیارە رووسەکان ناتوانن لەڕێی ئەم سیستەمە نێودەوڵەتییانەی پارەدانەوە، کارەکانیان ئەنجام بدەن.
- وزە
هەرچەندە سزاکانی ئەورووپا و ئەمریکا بە شێوەیەکی راستەوخۆ کەرتی وزەی رووسیایان نەکردوەتە ئامانج، بەڵام کۆمپانیا رۆژئاواییەکانی تایبەت بە کەرتی وزە، یەک لە دوای یەک وەستاندنی وەبەرهێنان و کارەکانیان لە رووسیا، رادەگەیەنن.
لەو میانەیەشدا گەورە کۆمپانیای فەڕەنسی تۆتاڵ ئێنێرجی، ئەوەی ئاشکرا کرد کە بوودجە بۆ پڕۆژە نوێیەکانی لە رووسیا، دابین ناکات، بەهەمانشێوە کۆمپانیای بەریتانی "BP" کە یەکێکە لە گەورەترین وەبەرهێنەرە بیانییەکانی رووسیا، ئەوەی ئاشکرا کرد کە سەدا ١٩،٧٥ی پشکەکانی لە کۆمپانیای رووسی رۆسنێفت دەکێشێتەوە کە کۆمپانیایەکی تایبەت بە نەوتە.
کۆمپانیای شێڵ کە یەکێکە لە گەرەترین کۆمپانیا جیهانییەکانی تایبەت بە نەوت و غاز، کشانەوەی سەدا ٢٧،٥ی پشکەکانی لە پڕۆژەی ساخالین-٢ی رووسیا، راگەیاند. هەروەها سەدا ٥٠ی پشکەکانیشی لە هەردوو پڕۆژەی سالیم پێترۆلیوم دیڤیلۆپمێنت و گیدان، کێشایەوە. جیابوونەوەی خۆیشی لە پڕۆژە و کارە هاوبەشەکان لەگەڵ کۆمپانیای گازپڕۆمی رووسی و دەزگا پەیوەندیدارەکانی دیکەی ئەو وڵاتە، راگەیاند.
هەروەها کۆمپانیای ئەمریکی ئێکسۆنمۆبیل، ئەوەی ئاشکرا کرد کە، کارەکانی لە پڕۆژەی ساخالین-١ی رووسیا تایبەت بە بەرهەمهێنانی نەوت و غاز، دەوەستێنێت و هیچ وەبەرهێنانێکی نوێ لە رووسیا، ئەنجام نادات.
لە لایەکی دیکەیشەوە کۆمپانیای ئێنیی ئیتاڵی ئەوەی راگەیاند کە پلانی هەیە پشکەکانی لە بۆڕی گواستنەوەی غازی رووسیا بۆ تورکیا، بفرۆشێت.
هەریەکە لە کۆمپانیاکانی ترافیگورای سینگاپووری و سیمێنز ئێنێرجیی ئەڵمانی کە تایبەتن بە بەرهەمهێنانی ئامێری دەرهێنانی نەوت، هەڵپەساردنی کارەکانیان لە رووسیا، راگەیاند.
- لۆجستی
کۆمپانیا گەورەکانی گواستنەوەی ئەمریکی FedEx و UPS، بەهۆی هێرشی سەر ئۆکرایناوە گواستنەوەیان بۆ رووسیا هەڵپەسارد.
کۆمپانیای Maersk، کە گەورەترین کۆمپانیای گواستنەوەی جیهانە، بڕیاریدا بە شێوەیەکی کاتیی گەیاندنەکان بۆ رووسیا و بە پێچەوانەشەوە رابگرێت.
لە کاتێکدا Deutsche Post گەیاندنەکانی DHLی بۆ رووسیا راگرتووە، کۆمپانیای گواستنەوەی ئەڵمانی Hapag Lloyd و کۆمپانیای گواستنەوەی MSC هەموو کارەکانی گواستنەوەیان بۆ رووسیا راگرت.
- رستن و چنین
مارکەی گەورەی وەرزشی ئەدیداس، هاوبەشی لەگەڵ یەکێتی تۆپی پێی رووسیادا هەڵپەسارد.
کۆمپانیایەکی گەورەی دیکەی بواری وەرزش، نایک، رایگەیاند کە، چیدیکە بەرهەمەکانی رەوانەی رووسیا ناکات.
دووەم گەورەترین تاکفرۆشی فاشیۆنی جیهان H&M، بەشێوەیەکی کاتیی گشت فرۆشتنەکانی لە رووسیای راگرت.
- پەیوەندی، سینەما و تەلەڤزیۆن
لە کاتێکدا بەرهەمهێنەری کەلوپەلی تیلیکۆمی سویدی، ئێریکسۆن گەیاندنەکانی بۆ رووسیا راگرت، کۆمپانیای پەیوەندی نۆکیا کە ناوەندەکەی لە فینلاندە رایگەیاند کە بە پابەندبوون بە سزاکان، گەیاندن بۆ رووسیا رادەگرێت.
ستۆدیۆکانی هۆلیود دیزنی، وارنەر برۆس و سۆنی پیکچەرز ئینتەرتایمێنت نمایشی فیلمی نوێیان لە رووسیا راگرت.
هەروەها پلاتفۆڕمی ئۆنڵاین نێتفلێکس رایگەیاند کە هەموو پڕۆژە و مامەڵەکانی لە رووسیا رادەگرێت.
Airbnb، کە یەکێکە لە گەورەترین پلاتفۆرمەکانی هاوبەشیکردنی شوێنی نیشتەجێبوونی جیهان کە ناوەندەکەی لە ئەمریکایە، بڵاویکردەوە کە، هەموو کارەکانی لە رووسیا و بێلاڕووس رادەگرێت.
هەریەک لە REWE, Penny, Aldi و Nettoی ئەڵمانی رایانگەیاند کە ئەو بەرهەمانەی لە رووسیا دروستکراون لە رەفەکانیان لادەبەن.
news_share_descriptionsubscription_contact

