Mustafa Hatipoğlu,Kaan Bozdoğan
06 ئادار 2022•نوێکردنەوە: 07 ئادار 2022
ئیستانبوڵ - AA
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان، پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ سەرۆکی رووسیا، ڤلادیمێر پوتین ئەنجامدا.
بەپێی راگەیەندراوی سەرۆکایەتی پەیوەندییەکانی سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا، لەو پەیوەندییە تەلەفۆنییەدا هێرشی رووسیا بۆ سەر ئۆکراینا تاوتوێ کراوە و، هەڵسەنگاندن بۆ پەیوەندییەکانی تورکیا-رووسیا کراوە.
سەرکۆماری تورکیا ئهردۆغان، ئامادهباشی تهواوی نیشان دا بۆ ئهوهی چیی زووه كێشهی ئۆكراینا به رێگای ئاشتیخوازانه چارهسهر بكرێت.
ئەردۆغان ئاماژەی بەوە کرد کە ئاگربەستێکی بەپەلە دەرفەت دەرەخسێنێت بۆ رەواندنەوەی نیگەرانییە مرۆییەکانی ناوچەکە و هەوڵەکانی چارەسەری سیاسی و، رایگەیاند: ''با هەموو بەیەکەوە رێگای ئاشتیی بکەینەوە''.
هاوکات سەرکۆماری تورکیا ئەردۆغان جەختی لەسەر گرنگیی هەنگاونانی بەپەلە کردەوە بۆ واژووکردنی رێککەوتنێکی ئاشتیی کە دەستەبەری ئاگربەست بکات و رێڕەوی مرۆیی بکاتەوە.
هەروەها ئەردۆغان ئەوەشی خستەڕوو کە هەمیشە لەگەڵ لایەنی ئۆکراینی و وڵاتانی دیکەدا لە دیداردایە و، بەردەوام دەبێت لەسەر هەوڵەکانی بۆ ئەنجامدانی دانوستانی گشتگیر و دەستکەوتنی ئەنجام.