Washington DC
واشنتۆن – AA
وه‌زیری به‌رگریی ئه‌مریكا، مارك ئێسپه‌ر و هاوتا ئیسرائیلیه‌كه‌ی، بێنجامین گانتز له پنتاگۆن كۆبوونه‌وه.
پنتاگۆن رایگه‌یاند كه له میانی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، مارک ئێسپه‌ر جه‌ختی له به‌رده‌وامی پشتگیرییه‌كانی وڵاته‌كه‌ی كردووه‌ته‌وه بۆ سه‌روه‌ریی سه‌ربازیی ئیسرائیل.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا به تیشك خستنه سه‌ر ئه‌وه‌ی كه هه‌ردوولا ره‌وشی ئه‌منی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و هه‌ماهه‌نگییه‌كانی ئه‌مریكا و ئیسرائیلیان تاوتوێ كردووه، ئاماژه به‌وه دراوه كه ئاساییكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ئیسرائیل له‌گه‌ڵ ئیمارات و به‌حرێن ده‌بێته ده‌رفه‌تێكی مێژوویی بۆ ئاسایشی ناوچه‌كه.
ئیمارات له به‌رامبه‌ر ئاساییكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ ئیسرائیل، ده‌یه‌وێت فڕۆكه‌ی جه‌نگی F-35 له ئه‌مریكا بكڕێت. له كاتێكدا ئیسرائیل له دژی ئه‌و داواكارییه‌ی ئیمارات وه‌ستاوه‌ته‌وه، سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ ئاماژه‌ی به‌وه داوه كه كێشه‌یه‌ك له‌وه‌دا نابینن.
به‌پێی یاساكانی ئه‌مریكا فرۆشتنی هه‌ر جۆره چه‌كێك به وڵاتانی ناوچه‌كه كه زیان به سه‌روه‌ریی سه‌ربازی ئیسرائیل بگه‌یه‌نێت قه‌ده‌غه‌یه.
باس له‌وه ده‌كرێت ده‌ربڕینی گوزاره‌ی "پشتیوانی له سه‌روه‌ریی سه‌ربازی ئیسرائیل" له‌لایه‌ن ئێسپه‌ره‌وه به‌و واتایه دێت كه پنتاگۆن له‌گه‌ڵ فرۆشتنی فڕۆكه‌ی F-35 نییه به ئیمارات.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن