سياسەت, جيهان

گرنگیدانی میدیای فەڕەنسا بە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەی ئەردۆغان و ماکرۆن

میدیای فەڕەنسا بە گرنگییەوە باس لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەی نێوان سەرکۆماری وڵاتەکەیان ماکرۆن و سەرکۆماری تورکیا ئەردۆغان دەکەن.

Yusuf Özcan  | 23.09.2020 - نوێکردنەوە : 23.09.2020
گرنگیدانی میدیای فەڕەنسا بە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەی ئەردۆغان و ماکرۆن

Paris

پاریس - AA

پەیوەندی تەلەفۆنیی نێوان سەرکۆماری فەڕەنسا، ئیمانوێل ماکرۆن و سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان لە میدیای فەڕەنسادا بە فراوانی بڵاوکرایەوە.

رۆژنامەی Le Figaro، سەبارەت بە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکە نووسینێکی لەژێر ناوی ''ئەردۆغان داوا لە ماکرۆن دەکات 'هەڵوێستێکی بنیاتنەرانە'ی هەبێت'' بڵاوکردووەتەوە و تیایدا باس لەوە کراوە کە ئەردۆغان چاوەڕوانی هەڵوێستی خاکیی و بنیاتنەر لە ماکرۆن دەکات لە بارەی گرژیی نێوان تورکیا و یۆنان.

هەروەها France Info لە هەواڵێکیدا جەختی لەسەر ئەوە کردووەتەوە کە بەرامبەر داواکاری ماکرۆن کە تورکیا بەبێ دروستبوونی نادیاریی لە دەریای ناوەڕاستدا هەنگاو بنێت بە ئاراستەی بنیاتنانی بواری ئاشتیی و هاریکاریی، ئەردۆغان-یش داوای لە ماکرۆن کردووە کە چاوەڕوانن هەڵوێستی خاکیی و بنیاتنەرانەی هەبێت.

لە هەواڵەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکە دوای لێدوانی توندی بەرامبەری نێوان سەرکردەکان ئاماژەی هێوربوونەوەیەکە.

رۆژنامەی Ouest-France لە هەواڵێکیدا باسی لەوە کرد کە ماکرۆن داوای ئەنجامدانی پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەی کردووە لەگەڵ ئەردۆغان و هێمای هێورکردنەوەی گرژیی ئاراستەی تورکیا کردووە.

لە کاتێکدا لە هەواڵەکەدا باس لەوە کراوە فەڕەنسا لەو قەیرانەی لە خۆرهەڵاتی دەریای ناوەڕاست دەگوزەرێت لایەنگریی یۆنانی کردووە لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا، ئەردۆغان داوای لە ماکرۆن کردووە کە چاوەڕوانن هەڵوێستی خاکیی و بنیاتنەرانەی هەبێت.


بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın