Ömer Koparan,Levent Tok
25 کانوونی یەکەم 2018•نوێکردنەوە: 26 کانوونی یەکەم 2018
ئەنقەرە - AA
لە سووریا هێزەکانی رژێمی بەشار ئەسەد بە هەماهەنگیی لەگەڵ رێکخراوی تیرۆریستیی یەپەگە/پەکەکە، پێکهاتە سەربازییەکانیان بۆ ناوچەی منبج بردە ژوورەوە.
بەپێی ئەو زانیارییانەی کە سەرچاوە متمانەپێکراوەکانی منبج بە ئاژانسی ئانادۆڵویان داوە، ٤٠ پیک-ئاپ کە هێزەکانی رژێمی تیادابووە، دوو تانک و ژمارەیەک بارهەڵگر کە پێداویستییان هەڵگرتووە، هەروەها گوێزەرەوەی زرێپۆشی سەربازیی، نزیکەی کاتژمێرێک لەمەوبەر لە باشووری شارۆچکەکەوە چوونەتە ژوورەوە.
کاروانی هێزەکانی رژێم دوای ئەوەی کۆبوونەوەیەکی کورتیان لەگەڵ سەردەستەکانی رێکخراوی تیرۆریستی یەپەگە/پەکەکە ئەنجامداوە، بەرەو ناحیەی عەریمە لە گوندەوارەکانی خۆرئاوای شارۆچکەکە، بەرێکەوتوون.
رێکخراوی تیرۆریستی یه‌په‌گه/په‌كه‌كه عهریمهی راده‌ستی هێزه‌كانی رژێمی سووریا كرد.
ناحیه‌ی عه‌ریمه ده‌كه‌وێته نێوان رۆژئاوای منبج و ناوچه‌ی قه‌ڵغانی فوراته‌وه.
له‌كاتێكدا ناوچه‌كانی دیكه‌ی منبج له‌ژێر كۆنترۆڵی یه‌په‌گه/په‌كه‌كه‌دایه، چاوه‌ڕوان ده‌كرێت به‌م نزیكانه ئه‌مریكا سه‌ربازانی خۆی له شارۆچكه‌كه بكێشێته‌وه.
له‌ئێستادا سه‌ربازانی ئه‌مریكا له كه‌ناراوه‌كانی زێی ساجو له نێوان ناوه‌ندی شارۆچكه‌ی منبج و ناوچه‌ی قه‌ڵغانی فورات له باكووره‌وه جێگیركراون.