Esat Fırat,Ramal Abdullah Mahmood
26 کانوونی یەکەم 2018•نوێکردنەوە: 27 کانوونی یەکەم 2018
قودس – AA
سوپای ئیسرائیل رایگه‌یاند له رێگای سیسته‌می به‌رگری ئاسمانییه‌وه مووشه‌كێكی فڕۆكهشكێن كه له سووریاوه ئاراسته‌ی ئه‌و وڵاته كرابوو تێكشكێندراوە.
سوپای ئیسرائیل رایگه‌یاند "له رێگای سیسته‌می به‌رگری ئاسمانیمانه‌وه مووشه‌كێكی فڕۆكهشكێن كه له سووریاوه ئاراسته كرابوو تێك شكێندراوە".
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا تیشك خراوه‌ته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه هیچ زیانێكی گیانی و ماددی به هۆی ئه‌م رووداوه‌وه به ئیسرائیل نه‌گه‌یشتووه و و زانیاری زیاتریش نه‌دراوه له‌مباره‌یه‌وه.
لای خۆیشیه‌وه ئاژانسی هه‌واڵی رژێمی به‌شار ئه‌سه‌د SANA بڵاویکردەوە "سیسته‌می به‌رگری ئاسمانیمان له گونده‌واره‌كانی باشووری دیمه‌شق به‌رپه‌رچی ئامانجه‌كانی دوژمنیان داوەتەوه".
له ده‌سپێكی جه‌نگی ناوخۆی سووریاوه له ساڵی ٢٠١١ه‌وه تاكو ئێستا ئیسرائیل به‌پاساوی ئه‌وه‌ی له سووریاوه مووشه‌ك ئاراسته‌ی ده‌كرێت هێرش ده‌كاته سه‌ر خاڵه سه‌ربازییه‌كانی هێزه‌كانی حزبوڵڵا لوبنان و رژێمی به‌شار ئه‌سه‌د.