Mazın Asad
23 ئەیلوول 2016•نوێکردنەوە: 24 ئەیلوول 2016
واشنتۆن
سەرکۆماری تورکیا رەجەب تەیب ئەردۆغان کە بە مەبەستی کۆبوونەوەی کۆمهڵهی گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکان لە نیویۆرکە، دیمانەیەکی لەگەڵ کەناڵی MSNBC ئەنجامدا.
لە وەڵامی پرسیارێک کە "ئایا ئاگربەستەکەی سووریا کۆتاییھات؟" رەجەب تەیب ئەردۆغان گوتی: "بەداخەوە وایە. ئاگربەست لە سووریا بە مردوویی لەدایکبوو".ئاماژەی بەوەشدا ئاگربەستەکە سەرەتا بۆ ماوەی ھەفتەیەک راگەیەنرا و دواتر بۆ ماوەی ٤٨ کاتژمێری دیکە درێژکرایەوە کە شکستی ھێناوە و جهختیشیکردهوه ئاگربەستەکه تەنھا پەیوەست بووە بەکۆبوونەوەکانی نێوان ئەمریکا و رووسیا.
لە وەڵامی پرسیارێک کە ''ئاگربەستەکە بۆچی و لەلایەن کێیەوە رێگری لێدەکرێت لە کاتێکدا ئەمریکا و رووسیا لەوبارەیەوە یەکتر تۆمەتباردەکەن''، سهرکۆماری تورکیا گوتی: "ئەسەد بهرپرسیاره لهھێرشەکەی سەر کاروانی ھاوکارییه مرۆییهکانی (لهحەلەب). بەھۆی ھێرشەکەوە جارێکی دیکە رووی راستەقینەی رژێمی ئەسەدمان بینی".
رهجهب تهیب ئهردۆغان راشیگەیاند زۆر جار پرسی پێکھێنانی ناوچەی دژه فڕینیان لە ناوچەکە خستووەتەڕوو، بەڵام سەرکردەکان بە بایەخەوە تێروانینیان لەبارەی ئەو بیرۆکەیەوە نەبووە.
لە وەڵامی پرسیارێکی دیکەدا کە ''ئایا پرۆژەیەکی ھاوبەش لە نێوان ئەمریکا و رووسیا ھەیە لەقۆناغی راگوزەری سیاسیی لە سووریا کە ئەسەدیش بەشداریی پێبکرێت'' ئەردۆغان رایگەیاند: "مانەوەی کەسێک لەدەسەڵاتدا لە سووریا کە ھۆکار بووبێت لە کوژرانی ٦٠٠ ھەزار کەس، بێ رێزییە بۆ ئەو کەسانە. دەڵێن ئایا ئێمە خۆش دەیبن بەرامبەر بەکوژرانی ئەو مرۆڤانە؟ ئەم مرۆڤانە کاتێک کوژران کە ئەسەد لەسەر دەسەڵات بوو".
-"تیرۆریستی باش و تیرۆریستی خراپ نییە".
لەبارەی بەکارھێنانی پەیەدە دژی داعش و بەکارنەھێنانی دەستهواژەی "رێکخراوی تیرۆریستیی" بۆ پەیەدە لە لایەن ئەمریکاوە، سهرکۆماری تورکیا گوتی: "تیرۆریستی باش و تیرۆریستی خراپ بوونی نییە. ههموو تیرۆریستەکان خراپن".
رهجهب تهیب ئهردۆغان ئەوەشی خستەڕوو بۆچوونی تورکیا و نیگەرانییەکانی دەرھەق بە پەیەدە لە سووریا، لە ھەر دەرفەتێکدا بە بەرپرسانی ئەمریکا گوتووە.
لەبارەی لێکۆڵینەوەکان لە ھەوڵی کودەتاکەی ١٥ی تەمووز، ئەردۆغان گوتی: "ئەگەر ھەندێک لە رۆژنامەنووسەکان لە پێناو تێکدانی شیرازەی وڵات و لهسهرکار لادانی حکوومەت، ھانی ھەندێک لە رێکخراوه تیرۆریستییهکان بدەن، دەکرێت لەوبارەیەوە ھیچ کارێک ئەنجام نەدەین؟ تورکیا دەوڵەتێکی یاساییە. پێشوازیکردن لە رەخنەکان شتێکی دیکەیه، پێشوازیی لە تیرۆر ناکەین".
سهبارهت به بۆچوونی کاندیدی کۆماریخوازەکان بۆ سەرۆکایەتی ئەمریکا دۆناڵد ترەمپ کە گوتبووی "پێشوازی لە موسڵمانەکان بۆ ئەمریکا ناکەم"، سهرکۆماری تورکیا گوتی: "ھیچ ئەگەرێک بۆ ئەنجامدانی شتێکی لەو جۆرە نادەم. سیاسەت ماراسۆنێکی دوور و درێژە. زۆر شت لە گۆڕەپانەکانی ھەڵبژاردندا جیاوازە و دوای ھەڵبژاردنەکان بەشێوەیەکی دیکە بەئەنجام دەگات".
کەناڵی NBC کە لهژێر چەتری کەناڵی MSNBC ئەمریکی پەخشدەکات، لە شەوی ١٥ی تەمووزدا ئاماژەی بەوەدابوو گوایە ئەردۆغان داوای پەنابەرێتی لە ئەڵمانیا کردووە و لە بەرامبەردا رووبەڕووی رەخنەی توندی تورکیا و رایگشتی نێودەوڵەتیی ببووەوە.