هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر کەشتیگەلی جیهانیی سومود درێژەی هەیە

Ankara
ئەنقەرە - AA
هێزی دەریایی ئیسرائیل کە گەمارۆی کەشتیگەلی جیهانیی سومودی داوە، بەردەوامە لە هێرشکردنە سەر کەشتییەکانی کەشتیگەلەکە کە بەمەبەستی شکاندنی گەمارۆی ئیسرائیل و گەیاندنی هاوکاری مرۆیی بە غەززە بەڕێکەوتوون.
ئیسرائیل بەردەوامە لە هێرشکردنە سەر کەشتیگەلی جیهانیی #سومود
— Anadolu Soranî (@aasorani) October 2, 2025
ساتی هێرشی هێزەکانی دەریایی ئیسرائیل بۆ سەر ژمارەیەک لە کەشتییەکانی ناو کەشتیگەلەکە، بەم شێوەیە تۆمارکرا pic.twitter.com/bvVjZsAf1b
بەپێی ئەو زانیارییەی لە ماڵپەڕی کەشتیگەلی جیهانیی سومود بڵاوکراوەتەوە، لە کۆی ٤٤ کەشتی کە بەرەو غەززە بەڕێکەوتن، ١٩یان ڕووبەڕووی هێرشی ئیسرائیل بوونەتەوە.
دووریی کەشتییەکی پێشەنگی کەشتیگەلەکە لە غەززە نزیکەی ٧٠ کیلۆمەترە (٤٠ میلی دەریایی).
ئیسرائیل بەردەوامە لە هێرشکردنە سەر کەشتیگەلی جیهانیی #سومود
— Anadolu Soranî (@aasorani) October 2, 2025
لە دیمەنەکانی هێرشکردنە سەر کەشتییەکی کەشتیگەلی جیهانیی سودوددا لەلایەن ئیسرائیلەوە، ساتی چوونی سەربازانی ئیسرائیل بۆ سەر کەشتییەکە و ئاڕاستە کردنی چەک بەرامبەر سەرنشینانی دەردەکەوێت pic.twitter.com/BXu1oTVL2G
لە پەخشی ڕاستەوخۆی ماڵپەڕەکەدا ساتی دەستگیرکردنی چالاکوانانی کەشتی کاپتن نیکۆس و چوونی سەربازانی ئیسرائیل بۆ ناو کەشتیەکە بڵاوکرایەوە.