حەوت چالاکوانی نێو ئەو بەلەمەی ناو کەشتیگەلی جیهانیی سومود کە پەکیکەوتبوو لەلایەن فرگاتەی TCG Gedizەوە ڕزگارکران

Istanbul
موغڵا - AA
حەوت چالاکوانی کەشتیگەلی جیهانیی سومود کە بەمەبەستی گەیاندنی هاوکاری مرۆیی بە غەززە چووە دەریای ناوەڕاست و بەلەمەکەیان بەهۆی تێچوونی ئاوەوە لەکارکەوت، لەلایەن فرگاتەی TCG Gedizی فەرماندەیی هێزی دەریایی تورکیاوە ڕزگارکران.
ئەو حەوت چالاکوانە کە سیانیان هاووڵاتی تورکیا و چواریان ئەڵمانی بوون، بە بەلەمێک بەناوی سەنفڵاوەر بەشدارییان لە کەشتیگەلی جیهانیی سومود کرد، کە لە ٣١ی ئابدا لە ئیسپانیاوە بەڕێکەوت بۆ شکاندنی گەمارۆی ئیسرائیل لەسەر غەززە و گەیاندنی هاوکاری مرۆیی بە ستەملێکراوە فەڵەستینییەکان.
بەهۆی تێکچوونی بزوێنەری بەلەمەکە لە شەوی ٣٠ی ئەیلوولدا، چالاکوانەکان داوای هاوکاریان کرد کە بگوازرێنەوە.
چالاکوانەکان بە فرگاتەی TCG Gedizی فەرماندەیی هێزی دەریایی تورکیا ڕزگارکران و، گواسترانەوە بۆ بەندەری مارماریس.
کارمین ئەلێکساندرا، کە یەکێکە لە چالاکوانانی ڕزگارکراوی بەلەمەکە ڕایگەیاند: "لە ڕووی هەستەوە زۆر دڵتەنگم، لەبەرئەوەی نەمانتوانی ئەرکەکەمان تەواو بکەین، تا نزیک غەززە چووین، بەڵام نەمانتوانی بگەیەنە ئەوێ. ئەمە کارێک بوو لەسەر ئاستی نێودەوڵەتیی ئەنجاممان دا کە پێویست بوو ئەنجام بدرێت. لەو باوەڕەدام بەم کارەی ئەنجاممان دا، گەلی غەززە بە ئازادی دەگەن".
کاپتنی بەلەمی سەنفڵاوەر کە سەرنشینەکانی گواستراونەتەوە، فلۆریان ورزباچەر ڕایگەیاند: "ئاشتیخواز بوون و هاوکاری کردنی خەڵکی لە خێزانەکەماندا هەیە. وەک گەلی ئەڵمانی کۆمەڵکوژییەکمان ئەنجامدا. بە پێی پێکهاتەکەمان نەماندەتوانی چاوپۆشی لەم کۆمەڵکوژییەی غەززە بکەین، هەر لەبەرئەوە منیش بەشداریم کرد".