
Istanbul
ئیستانبوڵ - AA
لێکۆڵینەوە سەبارەت بە دەستگیرکردنی ٢٤ هاووڵاتی تورکیا لە ئاوە نێودەوڵەتییەکان لە کاتی هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر کەشتیگەلی جیهانیی سومود، دەستیپێکرد.
سەرۆکایەتی داواکاری گشتیی کۆماری لە ئیستانبوڵ، لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاماژە بەوە کرد سەبارەت بە دەستگیرکردنی ٢٤ هاووڵاتی تورکیا لە هێرشی هێزەکانی دەریایی ئیسرائیلدا بۆ سەر کەشتیگەلی جیهانیی سومود لە ئاوە نێودەوڵەتییەکاندا کە بۆ گەیاندنی هاوکاری مرۆیی بەرەو غەززە بەڕێکەوتووە، لێکۆڵینەوە دەستیپێکردووە.
لە ڕاگەیاندراوەکەدا باس لەوە کراوە کە لێکۆڵینەوەکان بە تۆمەتی بێبەشکردن لە ئازادی، ڕفاندن یان دەستبەسەرداگرتنی ئامرازەکانی گواستنەوە، تاڵانی، زیانگەیاندن بە سامان و ئەشکەنجەدان، لە چوارچێوەی ڕێکخستنەکانی پەیماننامەی یاسای دەریایی نەتەوە یەکگرتووەکان و ڕێساکانی دەسەڵات لە ماددەی ١٥ی یاسای ڕێکارە سزاییەکان و ڕێساکانی ئەرک لە ماددەکانی ١٢ و ١٣ی یاسای سزای تورکیا ئەنجام دەدرێن.