جيهان

دەركردنی نێردەی دیپلۆماسی ئیسرائیل لە کۆڵۆمبیا

سەرۆکی کۆڵۆمبیا، گۆستاڤۆ پیترۆ ڕایگەیاند کە بەھۆی ھێرشی ھێزی دەریایی ئیسرائیل بۆ سەر کەشتیگەلی جیھانیی سومود، ڕێککەوتننامەی بارزگانیی ئازاد لەگەڵ ئیسرائیلدا ھەڵدەوەشێننەوە.

Sinan Doğan, Mahmut Nabi  | 02.10.2025 - نوێکردنەوە : 02.10.2025
دەركردنی نێردەی دیپلۆماسی ئیسرائیل لە کۆڵۆمبیا

Bolivar

بۆگۆتا ــ AA

سەرۆکی کۆڵۆمبیا، گۆستاڤۆ پیترۆ ڕایگەیاند کە وڵاتەکەی نێردەی دیپلۆماسی ئیسرائیل دەردەکات، ئەوەیش بەھۆی ئەو ھێرشەی کە دوێنێ چوارشەممە، لەلایەن ھێزی دەریایی ئیسرائیل کرایە سەر کەشتیگەلی جیھانیی سومود لە ئاوە نێودەوڵەتییەکان لە کەناراوەکانی غەززە.

گۆستاڤۆ پیترۆ لە ھەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس نووسیوویەتی: "ھێرشەکەی سەر کەشتیگەلی جیھانیی سومود، تاوانێکی نوێی نێودەوڵەتییە کە لەلایەن سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل بنیامین ناتانیاھو ئەنجامدراوە".

ڕاشیگەیاندووە کە بەھۆی ھێرشەکەی بۆ سەر کەشتیگەلی جیھانیی سومود، ڕێککەوتننامەی بارزگانیی ئازاد لەگەڵ ئیسرائیلدا ھەڵدەوەشێننەوە، ھەروەھا نێردەی دیپلۆماسی ئیسرائیل لە کۆلۆمبیا دەردەکەن.

دوێنێ چوارشەممە ھێزی دەریایی ئیسرائیل ھێرشی کردە کەشتیگەلی جیھانیی سومود کە ماوەی چەند ڕۆژێکە بەمەبەستی شکاندنی گەمارۆی ئیسرائیل و گەیاندنی ھاوکاری مرۆیی بە غەززە بەڕێکەوتبوو.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın