Nour Gelle Gedi,Afra Aksoy
05 حوزەیران 2018•نوێکردنەوە: 08 حوزەیران 2018
مۆگادیشۆ- AA
فه‌رمانده‌یی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له ئه‌فریقا رایگەیاند كه له ئاكامی هێرشێكی ئاسمانیی كه رۆژی شه‌ممه‌ی رابردوو كردوویانه‌ته سه‌ر رێكخراوی تیرۆریستیی ئه‌لشه‌باب له باكووری خۆرهه‌ڵاتی سۆماڵ، 23 چەکداری رێكخراوه‌كه كوژراون.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه له هه‌ژماری خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر بڵاویكردووه‌ته‌وه، فه‌رمانده‌یی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له ئه‌فریقا ئاماژه‌ی به‌وه كردووه كه رۆژی شه‌ممه‌ی رابردوو، هێرشی ئاسمانیان كردووه‌ته سه‌ر پێگه‌یه‌كی رێكخراوی ئه‌لشه‌باب كه ده‌كه‌وێته دووری 26 میل له باشووری خۆرئاوای شاری بۆساسۆ سه‌ربه ویلایه‌تی پونتلاند.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا باس له‌وه كراوه كه له‌و هێرشه ئاسمانیه‌دا، 27 چەکداری ئه‌لشه‌باب كوژراون، هێرشه‌كه‌ش به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی سۆماڵ ئه‌نجامدراوه و هیچ زیانێك به‌ر هاووڵاتییانی مه‌ده‌نی نه‌كه‌وتووه.
هه‌روه‌ها له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا باس له‌وه كراوه كه هێزه‌كانی ئه‌مریكا له پێناو به‌رگریكردن له هاووڵاتییانی ئه‌مریكی و شكستهێنان به مه‌ترسییه‌كانی تیرۆر، به‌هاریكاری له‌گه‌ڵ نوێنه‌ری سۆماڵی یه‌كێتیی ئه‌فریقا به‌رده‌وام ده‌بێت له به‌كارهێنانی گشت تواناكانی.