29 حوزەیران 2020•نوێکردنەوە: 29 حوزەیران 2020
ئەنقەرە - AA
ئه‌و چوار چه‌كداره‌ی به ته‌قه‌كردن هه‌ڵیانكوتایه سه‌ر بۆرسه‌ی پاكستان (PSX) كه كوژرانی پێنج كه‌س و برینداربوونی سێی دیکەی لێكهوتهوه له چالاكی خران.
چه‌كداره‌كان كاتژمێر ١٠:٤٠ به‌كاتی ناوخۆی ئیسلام ئاباد، به هه‌ڵدانی بۆمبی ده‌ستی بۆ ناو ده‌روازه‌ی ده‌ره‌كی بۆرسه‌كه له شاری كەراچی و ته‌قه‌كردن خۆیان كرد به بینای بۆرسهكهدا.
به‌پێی ئاماره به‌راییه‌كان له هێرشەکەدا، پێنج كه‌س کوژراون كه یه‌كێكیان پۆلیس و چواریان كارمه‌ندی ئاسایش بوون، سێ كه‌سی دیکەیش برینداربوون كه یه‌كێكیان هاووڵاتی مه‌ده‌نیی-یە.
به‌ڕێوه‌به‌ری ئاسایشی هەرێمی سیند، موشتاق ئه‌حمه‌د ماهار باسی له‌وه كرد كه چوار چه‌كداره‌كه كوژراون و هێزه ئه‌منییه‌كان له‌ناو بیناكه و ده‌ورووبه‌ریدا ده‌ستیانكردووه به هه‌ڵمه‌تی گه‌ڕان.
موشتاق ئه‌حمه‌د ماهار ئاماژه‌ی بهوەیش كرد كه چه‌كداره‌كان جلی پۆلیسیان پۆشیبوو.
له لایه‌كی دیكه‌وه، ئاسایشی شاری كەراچی له راگەیەنراوێکدا بڵاوی كرده‌وه كه ته‌واوی چه‌كداره‌كان كوژراون و جانتایهكیشیان پێبووه كه تهقەمەنی تیادابووه.
هه‌روه‌ها به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی بۆرسه‌كه، عابید عه‌لی حه‌بیب له لێدوانێكیدا بۆ راگه‌یاندنی ناوخۆیی، باسی له‌وه كرد كه چه‌كداره‌كان له پاركی وه‌ستانی ئۆتۆمبێلی بیناكه و نهۆمی چوونه‌ژووره‌وه‌دا ته‌قه‌یان كردووه.