Abdullah Aşıran
29 کانوونی یەکەم 2019•نوێکردنەوە: 29 کانوونی یەکەم 2019
لاهای- AA
تیرۆریستێکی ئافرەت كه له توركیاوه رەوانەكرابووەوە له هۆڵه‌ندا ده‌ستبه‌سه‌ركرا.
داواكاری گشتی هۆڵه‌ندا روونكردنه‌وه‌یه‌كی نووسراوی له‌باره‌ی ژنه تیرۆریستێكی به‌ڕه‌چه‌ڵه‌ك هۆڵه‌ندی كه له ماوه‌ی رابردوودا كاتێك له سووریاوه هاتووه‌ته توركیا، رەوانەكراوهتهوه بۆ وڵاته‌كه‌ی بڵاوكرده‌وه.
ئاماژه به‌وه‌یشدراوه كه تیرۆریسته‌كه له ساڵی 2013ه‌وه چووه‌ته سووریا و له 30 تشرینی یه‌كه‌می 2019دا خۆی و منداڵێكی چوار ساڵی په‌یوه‌ندیان كردووه به باڵیۆزخانه‌ی هۆڵه‌ندا له ئه‌نقه‌ره.
به‌پێی روونكردنه‌وه‌كه ئێواره‌ی شه‌ممه ئه‌و تیرۆریسته له فڕۆكه‌خانه‌ی سیپۆلی شاری ئه‌مستردام ده‌ستبه‌سه‌ركراوه و منداڵه‌كه‌شی ره‌وانه‌ی خانه‌ی چاودێری منداڵانی بێسه‌رپه‌رشت كراوه.