Sayed Khodaıberdı Sadat
29 کانوونی یەکەم 2019•نوێکردنەوە: 11 شوبات 2020
كابول - AA
جارێكی دیكه رێكخراوی تیرۆریستیی تاڵیبان هاووڵاتییانی ئه‌فغانستانی كرده ئامانج.
ئه‌مجاره‌یش په‌لامارێكیان بۆسه‌ر بنكه‌ی ئاسایشی گوندپارێزانی شارۆچكه‌ی خواجه به‌هائودین له ویلایه‌تی تاخار باكووری ئه‌فغانستان ئه‌نجامدا.
گوته‌بێژی ویلایەتی تاخار، جه‌واد هیجری له باره‌ی په‌لاماره‌كه‌وه روونكردنه‌وه‌ی دا و رایگه‌یاند "به‌هۆی هێرشی چه‌كدارانی تاڵیبانه‌وه، 17 گوندپارێز كوژراون و چواری دیكه‌ش برینداربوون".
جەواد هیجری جه‌ختی لهوهیشكردهوه كه دوای ناردنی هێزی پشتیوانی بۆ شوێنی رووداوه‌كه چه‌كداره‌كانی تاڵیبان هه‌ڵاتوون.
له‌باره‌ی په‌لاماره‌كه‌وه تاڵیبانیش روونكردنه‌وه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه و تیایدا بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌ى كردووه كه 21 گوندپارێزیان كوشتوه.