Meltem Bulur
25 ئەیلوول 2017•نوێکردنەوە: 26 ئەیلوول 2017
ئه‌نقه‌ره - AA
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا كه پێشتر هۆشداریدابوو له گه‌شت بۆ ناوچه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردستان، ناوچه‌كانی هۆشداری گه‌شتی فراوان كرد و هه‌ریه‌ك له شاره‌كانی دهۆك، هه‌ولێر و سلێمانی كه له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردستاندان خستنه‌ناو هۆشداریهكهوه.
له راگه‌یه‌نراوی گه‌شت و ئه‌منیی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیادا كه له چوارچێوه‌ی دوایین پێشهاته‌كان ئاراسته‌ی ئه‌و هاووڵاتییه توركانه كراوه كه له عێراقن یان پێشبینی ده‌كرێت گه‌شت بكه‌ن بۆ ئه‌و وڵاته، دوایین هۆشداری وه‌بیرهێنراوه‌ته‌وه كه له 18ی تشرینی یه‌كه‌می 2016دا و له‌ژێر رۆشنایی هه‌لومه‌رجه ئه‌منییه هه‌ستیاره‌كانی عێراق ئاراسته‌ی ئه‌و هاووڵاتییه توركانه كرابوو كه گه‌شت بۆ عێراق ده‌كه‌ن یان له ئێستادا له‌و وڵاته‌ن.
له هۆشداریهكهدا ئاماژه به‌وه كراوه ریفراندۆمه‌كه‌ی هه‌رێمی كوردستان كه ئه‌مڕۆ به‌ڕێوه‌ده‌چێت مه‌ترسی لێكه‌وتنه‌وه‌ی دۆخی نادیار و كێشه‌ی ئه‌منیی نوێ و، سه‌رهه‌ڵدانی شه‌ڕو پێكدادان لێده‌كرێت.
هه‌روه‌ها هاتووه "لە ئەگەری قۆزتنەوەی کەشی بەڕێوەچوونی گشتپرسی (ئیدارەی کوردی باکووری عێراق) لە لایەن ژمارەیەک گرووپی رادیکاڵ و هەوڵدان بۆ کردنە ئامانجی ئاسایشی نیشتمانیمان لە لایەن تیرۆریستان و بەرەنگاربوونەوەی هەر جۆرە هەڕەشەیەک کە دەکرێتە سەر ئاسایشی نیشتمانیمان لە سەرتاسەری عێراقەوە، بە پشتبەستن بە یاسا نێودەوڵەتییەکان و ئەو دەسەڵاتەی پەرلەمانی تورکیا بە حکوومەتی داوە؛ جارێکی دیکە جەخت لە گرتبەری هەموو رێوشوێنێکی پێویست دەکەینەوە".
له هۆشداریهكهدا داوا له كۆمپانیا توركیه‌كان و هاووڵاتییانی تورك كراوه كه له‌و ناوچانه‌دان له هه‌ر حاڵه‌تێكدا خۆیان به‌دوور بگرن له ناوچه قه‌ره‌باڵغه‌كان، رێوشوێنه ئه‌منیه‌كانیان به‌هێزبكه‌ن و له په‌یوه‌ندیدابن له‌گه‌ڵ باڵیۆزی توركیا له به‌غدا و كونسوڵخانه‌ی توركیا له هه‌ولێر، به‌دڵنیاییه‌وه ئه‌گه‌ر زۆر پێویست نه‌بوو گه‌شته‌كانیان بۆ ئه‌و ناوچانه و گه‌شتی نێوانیان سنوورداربكه‌ن، ئه‌وانه‌شی پێویست ناكات له‌و ناوچانه‌دا بمێننه‌وه و ده‌توانن بگه‌ڕێنه‌وه ئامۆژگاریان ده‌كه‌ین له كورتترین ماوه‌دا ئه‌و ناوچانه جێبهێڵن.