Haydar Karaalp
02 تشرینی یەکەم 2021•نوێکردنەوە: 03 تشرینی یەکەم 2021
به‌غدا – AA
سه‌رۆكی فه‌رمانگه‌ی پیشه‌سازیی به‌رگریی له سه‌رۆكایه‌تی كۆماری توركیا، ئیبراهیم ده‌میر رایگه‌یاند كه پشتیوانی له‌و هه‌نگاوانه ده‌كه‌ن بۆ هێنانه‌دی ئاشتی و سه‌قامگیری له عێراق نراون.
ده‌میر دوای دیدار و كۆبوونه‌وه‌كانی له به‌غدا له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی پیشه‌سازیی به‌رگریی عێراق، محه‌مه‌د ده‌راجی كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیی هاوبه‌شیان ئه‌نجام دا.
ئیبراهیم ده‌میر به تیشك خستنه سه‌ر ئه‌وه‌ی كه له‌گه‌ڵ عێراقدا له زۆر بواردا په‌یوه‌ندییه‌كانیان به‌ره‌وپێشچوونیان به خۆیانه‌وه بینیووه، گوتی: "یه‌كێك له‌و بوارانه‌یش پیشه‌سازیی به‌رگرییه. پشتیوانی له‌و هه‌نگاوانه ده‌كه‌ن بۆ هێنانه‌دی ئاشتی و سه‌قامگیری له عێراق نراون. ئه‌و دیدار و كۆبوونه‌وانه‌ی لێره ئه‌نجاممان داون، ده‌بێته هۆی هه‌ماهه‌نگی له بواره جیاوازه‌كان بۆ درێژمه‌ودا".
ده‌راجی'یش به ئاماژه‌دان به‌وه‌ی كه گه‌یشتوونه‌ته رێككه‌وتن بۆ گواستنه‌وه‌ی ته‌كنه‌لۆژیای بەرگریی له توركیاوه بۆ عێراق و گوتی: "لایه‌نی توركی تێگه‌یشتنی قوڵیان هه‌یه له‌باره‌ی پیشه‌سازیی به‌رگریی سه‌ربازیی هاوبه‌ش له‌نێوان عێراق و توركیا".