Sarmand Hameed
02 تشرینی یەکەم 2021•نوێکردنەوە: 02 تشرینی یەکەم 2021
ئیستانبوڵ - AA
بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٥،٩ پلە ناوچە سنوورییەکانی نێوان بەڕازیل و پێروی هەژاند.
ناوەندی بوومەلەرزەزانی ئەورووپای ناوەڕاست راگەیاند، گوڕی ئەو بوومەلەرزەیەی کە ناوچە سنوورییەکانی نێوان بەڕازیل و پێروی هەژاندووه، گۆڕەکەی ٥،٩ پلە بووە.
لە راگەیەندراوەکەدا ئەوەش خراوەتەڕوو کە بوومەلەرزەکە کاتژمێر ١٢:٥٢ بەکاتی گرێنیچ لە قۆڵایی ٥٩٩ كیلۆمهتر لەژێر زەویدا روویداوە.
ئاماژە بەوەشدراوە کە چەقی بوومەلەرزەکە لە دووری ٣٧٩ كیلۆمهتر لە رۆژئاوای ناوەندی پارێزگای ئاکریی باکووری بەڕازیل روویداوە.
تاوەکو هیچ زانیارییەک لەبارەی کەوتنەوەی زیانی گیانی لەو بوومەلەرزەیەدا رانەگەیەندراوه.