Hakan Türkmen
02 تشرینی یەکەم 2021•نوێکردنەوە: 02 تشرینی یەکەم 2021
ئەنقەرە ـ AA
وەزارەتی دەرەوەی تورکیا پێشوازیی لە ئەنجامدانی هەڵبژاردنەکانی ئەنجوومەنی شورای قەتەر کرد و هیوای خواست ئەنجامەکانی ببێتە مایەی خێر بۆ گەلی قەتەر.
وەزارەتی دەرەوەی توركیا لەبارەی هەڵبژاردنەکانی ئەنجوومەنی شورای قەتەر کە رۆژی شەممە بەڕێوەچوو، راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە.
لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوە دراوە کە ئەم هەڵبژاردنە بۆ یەکەمجارە بەڕێوەدەچێت، هەنگاوێکی گرنگە بە ئاڕاستەی بەهێزی بەشدارییکردنی گەلی قەتەر لە بەڕێوەبردنی وڵاتەکەیاندا.
وەزارەتی دەرەوەی تورکیا ستایشی هەوڵەکانی سەرکردایەتی قەتەری کردووە سهبارهت به ئامادەکارییەکان بۆ بەڕێوەچوونی ئەو هەڵبژاردنە لە کەشێکی ئازاد و شەفافدا.
لە راگەیەندراوەکەدا ئومێدی ئەوە خواستراوە کە ئەنجامەکانی ئەو هەڵبژاردنە ببێتە مایەی خێر بۆ گەلی قەتەر.
لە هەڵبژاردنەکانی ئەنجوومەنی شورای قەتەردا، ٢٣٤ کاندید کێبڕکێ دەکەن لەسەر بەدەستهێنانی ٣٠ کورسی لە کۆی ٤٥ کورسی ئەنجوومەنەکە، و ١٥ ئەندامەکەی دیکە لەلایەن میری وڵاتەکە، تەمیم بن حەمەد دادەمەزرێندرێن.