نەخشەکانی جیهان کە بە پێشبینی جیاواز کێشراون دەتوانن تێڕوانی کۆمەڵگاکان ئاڕاستە بکەن
لە کاتێکدا نەخشە بەربڵاوەکان ئەمریکا، ئەورووپا و ڕووسیا گەورەتر لەوەی هەن نیشان دەدەن و، ناوچەکانی وەک ئەفریقا بە بچووک نیشان دەدەن، ئاماژە بەوە دەکەن کە ئامانجی سیاسییان لە پشتەوەیە.

Ankara
ئەنقەرە - AA
پرۆفیسۆر دۆناڵد هۆستن لە زانکۆی بێرمینگهام ئاماژەی بەوە کرد ئەو نەخشانەی جیهان کە بە درێژایی مێژوو بە پێشبینی جیاوازی وەک میرکاتۆر و پیتەرس کێشراون، تێڕوانینی مرۆڤەکان ئاڕاستە دەکەن بەوەی کام وڵات و کیشوەر گرنگترن.
ئەو نەخشەیەی جیهان کە لە قوتابخانە، ڕۆژنامە و پەخشی تەلەڤيزیۆنەکاندا بەشێوەیەکی بەربڵاو دەبینبرێت و ئەورووپای کردووەتە چەق، لە سەدەی ١٦هەمدا لەلایەن نەخشەساز جیراردوس میرکاتۆر و بەمەبەستی ئاسانتر دۆزینەوەی ڕێگا لە گەشتە دەریاییەکاندا پەرەیپێدراوە، "پرۆژە و پێشبینی میرکاتۆر"ی کردووەتە بنەما.
ئەم نەخشە ناسراوەی جیهان کە بەربڵاوترینە، تیشکی خستووەتە سەر پاراستنی شێوەی کیشوەرەکان، ڕووبەری زەوی لە هێڵی ئیستوایی و لە ناوچە گەرمەکاندا بچووکتر لە جەمسەرەکان نیشان دەدات.
بەڵام ئەم نەخشەیە کە ئەمریکا، ئەورووپا و ڕووسیا گەورەتر لەوەی هەن نیشان دەدات، سەرەڕای پەرەسەندنی تەکنیکە جیاوازەکانی نەخشاندن پەرەی پێدراوە، هێشتا بەکارهێنانی ئەم نەخشەیە بە شێوەیەکی بەربڵاو بووەتە هۆی مشتومڕی سیاسیی.
بۆ نموونە، گرینلاند کە نزیکە لە جەمسەرەکان، لەو نەخشەیەی بە پێشبینی میرکاتۆر کێشراوە، لە ئەفریقا گەورەتر نیشاندراوە، ئەمە لە کاتێکدا ئەفریقا ١٤ هێندەی ئەو گەورەترە. ئەمەیش لە نێو ئەو پرسانەدایە کە بووەتە هۆی ئەو مشتومڕانەی کە وڵاتانی چەق گرنگتر نیشان دەدرێن.
سەبارەت بەو تێڕوانینە هەڵانەی بەهۆی پێشبینی میرکاتۆرەوە دروست دەبن، پرۆفیسۆر دۆناڵد هۆستن لە بەشی گەشەپێدانی ئابووریی هەرێمی لە زانکۆی بێرمینگهام، بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو دووا.
هۆستن لەو نەخشانە دەکۆڵێتەوە کە ئەورووپایان کردووەتە چەق یان جەمسەرەکانیان خستووەتە ناوەڕاست، تیشکی خستە سەر بەکارهێنانی بەربڵاوی پێشبینی میرکاتۆر لە جیهاندا.
هەروەها هۆستن باسی لەوە کرد ئەم نەخشەیە کە بۆ مەبەستی کەشتیوانی کێشراوە زیاتر تیشکی خستۆتە سەر شێوەی وڵاتان نەک قەبارەیان، گرینلاند بەهۆی نزیکی لە جەمسەرەکان پێویست بوو بە فراوانی لە ڕووی پانایی و درێژییەوە بکێشرێت بۆ ئەوەی شێوەی خۆی بپارێزێت.
هۆستن ئەوەیشی خستەڕوو ئەم نەخشەیە هەمووان ڕاهاتوون لەگەڵی و ماوەیەکی زۆرە بەکاردەهێندرێت و، گوتی: "لەبەرئەوە نەخشەی جیهان کە لەسەر زۆربەی دیواری قوتابخانەکان، ڕۆژنامەکان و پەخشی تەلەفزیۆنەکاندا دەیبینین تەواوی چەواشەکارانەیە. لەبەرئەوە (بابەتێکە) لەڕووی سیاسییەوە مشتومڕی لەسەرە، چونکە نەخشەکە وڵاتە هەژارەکانی باشوور و ناوچە گەرمەکان بە گشتیی بچووکتر لە وڵاتانی دەوڵەمەندتر لە باکوور نیشان دەدات".
گوتیشی: "جگە لەو نەخشەیەی شێوەی گۆییە، نەخشەیەک نییە ڕەنگدانەوەی تێڕوانینی ڕاستی جیهان بێت".
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن