نێچیرڤان بارزانی و وەزیری بەرگریی ئیستۆنیا پێشھاتەکانی ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاستیان تاوتوێ کرد
سەرۆکی ھەرێمی کوردستان-عێراق، نێچیرڤان بارزانی و وەزیری بەرگریی ئیستۆنیا، ھانۆ پێڤکور پەیوەندییەکانی ھەولێر ـ بەغدا و دۆخی سووریا، ھەروەھا دوایین پێشھاتەکانی ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاستیان تاوتوێ کرد.

Arbil
ھەولێر ــ AA
سەرۆکی ھەرێمی کوردستان-عێراق، نێچیرڤان بارزانی و وەزیری بەرگریی ئیستۆنیا، ھانۆ پێڤکور پەیوەندییەکانی ھەولێر ـ بەغدا و دۆخی سووریا، ھەروەھا دوایین پێشھاتەکانی ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاستیان تاوتوێ کرد.
سەرۆکایەتی ھەرێم لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە نێچیرڤان بارزانی پێشوازی کردووە لە وەزیری بەرگریی ئیستۆنیا، ھانۆ پێڤکور و شاندی یاوەری.
ڕاشیگەیاندووە کە لە کۆبوونەوەکدا، پەیوەندییەکانی ئیستۆنیا لەگەڵ عێراق و ھەرێم، بەتایبەتی لە بواری ھاریکاریی ئەمنی و بەرگرییدا و ڕۆڵی ئیستۆنیا لە چوارچێوەی ھاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژی داعشدا، تاوتوێ کراون.
باسی لەوەش کردووە کە نێچیرڤان بارزانی سوپاس و پێزانینی بۆ پشتگیری و یارمەتییەکانی ئیستۆنیا لە عێراق و ھەرێم بەتایبەتی لە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆردا دووپات کردووەتەوە، ھەروەھا ئامادەیی ھەرێمی کوردستانی بۆ برەودان بە ھاریکاریی ھاوبەش لە ھەموو بوارەکاندا لەگەڵ ئیستۆنیا نیشان داوە.
ئەوەشی خستووەتەڕوو کە لە بەرامبەردا وەزیری بەرگریی ئیستۆنیا، ھانۆ پێڤکور وێڕای جەختکردنەوە لە خواستی وڵاتەکەی بۆ فراوانکردنی پەیوەندییەکان و پەرەپێدان بە ھاریکاریی ھاوبەش لەگەڵ عێراق و ھەرێمدا، ھەروەھا ستایش و پێزانینی وڵاتەکەی بۆ ڕۆڵی ھەرێمی کوردستان لە تێکشکاندنی داعش و بەرەنگاربوونەوەی تیرۆردا دەربڕیوە.
ڕاشیگەیاندووە کە لە تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا، گفتوگۆکراوە لەبارەی پەیوەندییەکانی ھەولێر ـ بەغدا و دۆخی سووریا، ھەروەھا دوایین پێشھاتەکانی ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن