ئابووری, عێراق

ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق لێژنەیەکی تایبەت بۆ ڕێکخستنی گەڵاڵەیەکی هاوبەش لە نێوان هەولێر و بەغدا ڕاسپارد

لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراقدا، بڕیار درا لێژنەیەک لە پێنج وەزارەتی فیدڕاڵی، پڕۆژەکانی بەغدا و هەولێر لە چوارچێوەی گەڵاڵەیەکدا ڕێکبخەنەوە و ئاراستەی ئەنجوومەنەکەی بکەن.

Fakhradin Ibrahim Mohammad  | 08.07.2025 - نوێکردنەوە : 08.07.2025
ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق لێژنەیەکی تایبەت بۆ ڕێکخستنی گەڵاڵەیەکی هاوبەش لە نێوان هەولێر و بەغدا ڕاسپارد

Arbil

هەولێر - AA

لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراقدا، بڕیار درا لێژنەیەک لە پێنج وەزارەتی فیدڕاڵی، پڕۆژەکانی بەغدا و هەولێر لە چوارچێوەی گەڵاڵەیەکدا ڕێکبخەنەوە و ئاراستەی ئەنجوومەنەکەی بکەن.

ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق لە کۆبوونەوەی هەفتانەی خۆیدا، بڕیاری دا سەبارەت بە پرسی ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم لێژنەیەک لە حکوومەتی فیدڕاڵ پێک بێنێت.

لەم بارەیەوە ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەران لە فراكسیۆنی یەكێتیی نیشتمانیی کوردستان كاروان یاروەیس بە ماڵپەڕی زمانحاڵی حزبەکەی ڕاگەیاندووە کە، "ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق لە کۆبوونەوەکەدا بڕیاری ناردنی مووچەی نەداوە بەڵکو لێژنەیەکی بۆ ئەم مەبەستە پێک هێناوە".

بە پێی قسەکانی كاروان یاروەیس، "ئەنجوومەنەكە لیژنەیەكی لە وەزیرانی داد، تەندروستی، دارایی، پلاندانان، خوێندنی باڵا بۆ تاوتوێ كردن و یەكلایی كردنەوەی هەردوو پڕۆژە پێشنیازكراوەكەی حكوومەتی عیراق و حكوومەتی هەرێم لەبارەی چارەسەری مووچە، نەوت، داهات و تەوتین، پێكهێناوە".

بەو پێیە لێژنەکە هەوڵ دەدەن گەڵاڵەیەکی هاوبەش لە پڕۆژەی حکوومەتی فیدڕاڵ و حکوومەتی هەرێم ئامادە و ئاراستەی ئەنجوومەنی وەزیرانی بکەن.




بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın