جيهان

بارزانی و نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عیراق دوایین پێشھاتەکانی ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاستیان تاوتوێ کرد

Zana Natık Kerem  | 03.07.2025 - نوێکردنەوە : 03.07.2025
بارزانی و نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عیراق دوایین پێشھاتەکانی ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاستیان تاوتوێ کرد

Arbil

ھەولێر ــ AA

سەرۆکی ھەرێمی کوردستان-عێراق، نیچیرڤان بارزانی و نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق، محەمەد حەسان دۆخی سیاسی و گشتیی عێراق و ھەرێم، ھەروەھا دوایین پێشھاتەکانی ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاستیان تاوتوێ کرد.

نووسینگەی سەرۆکایەتی ھەرێم لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە نێچیرڤان بارزانی پێشوازی کردووە لە نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان و سەرۆکی نێردەی (یونامی) لە عێراق، محەمەد حەسان کردووە.

ڕاشیگەیاندووە کە لە کۆبوونەوەیەکدا، دۆخی سیاسی و گشتیی عێراق و ھەرێم و ھاریکاری و ھەماھەنگیی نێوان یونامی و لایەنە پەیوەندیدارەکان لە عێراق و ھەرێم تاوتوێ کراوە، ھەروەھا بیروڕا لەبارەی دوایین پێشھاتەکانی ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست و کاریگەری و لێکەوتەکانی بەسەر ناوچەکەوە، ئاڵوگۆڕ کراوە..

باسی لەوەش کردووە کە لە میانی کۆبوونەوەکەدا، نێچیرڤان بارزانی سوپاس و پێزانینی بۆ ڕۆڵی دیار و یارمەتیدەرانە و ھاوکارییەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان و یونامی لە بوارە جیاجیاکاندا بۆ عێراق و ھەرێم دووپات کردووەتەوە، ھەروەھا ئامادەیی ھەرێمی کوردستانی بۆ‌ پێشکەشکردنی ھەموو ئاسانکاری و ھەماھەنگی و پشتگیرییەکی پێویست تا ماوەی کۆتاییھاتنی ئەرکیان، نیشان داوە.

ئەوەشی خستووەتەڕوو کە لەبەرامبەر نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان و سەرۆکی نێردەی (یونامی) لە عێراق، محەمەد حەسان جەختی کردووەتەوە لە گرنگی پاراستنی عێراق لە کێشەکانی ناوچەکە.

ئاماژەی بەوەشداوە کە لە تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا، ھەردوولا چارەسەرکردنی کێشەکانی ھەولێر ـ بەغدا و لێکگەیشتنی نێوانیان بە پێویست زانیوە کە لە بەرژەوەندیی تەواوی عێراقدایە، ھەروەھا خزمەت بە پاراستنی ئارامی و سەقامگیری و گەشەسەندنی وڵات دەکات‌.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın