نێچیرڤان بارزانی لە میونشن لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی لوبنان کۆبووەوە
سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، نێچیرڤان بارزانی و سەرۆکوەزیرانی لوبنان، نەواف سەلام دوا پێشھاتەکانی دۆخی سیاسی و ئەمنیی ناوچەکەیان تاوتوێ کرد.
Arbil
ھەولێر ــ AA
سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، نێچیرڤان بارزانی و سەرۆکوەزیرانی لوبنان، نەواف سەلام دوا پێشھاتەکانی دۆخی سیاسی و ئەمنیی ناوچەکەیان تاوتوێ کرد.
سەرۆکایەتی ھەرێم لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە نێچیرڤان بارزانی لە پەراوێزی بەشداریکردنی لە کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی لوبنان، نەواف سەلام کۆبووەتەوە.
ڕاشیگەیاندووە کە لە کۆبوونەوەکەدا پەیوەندییەکانی عێراق و ھەرێم لەگەڵ لوبنان و دوا پێشھاتەکانی دۆخی سیاسی و ئەمنیی ناوچەکە تاوتوێ کراون و لەوبارەیەوە ھەردوولا جەختیان کردووەتەوە لە پتەوکردنی ھاریکاریی ھاوبەش لە بوارە جیاوازەکاندا بەتایبەتی لەو بوارانەی خزمەت بە بەرژەوەندیی ھەردوولا دەگەیەنن.
ئەوەشی خستووەتەڕوو کە لە تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا، باس لە گرنگی پاراستنی ئارامی و سەقامگیری لە ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست کراوە، ھەروەھا بیروڕا لەبارەی لێکەوتەکانی ئاڵۆزییەکان لەسەر دۆخی مرۆیی و ئابووریی ناوچەکە ئاڵوگۆڕکراوە.
