بۆردومانی سوپای ئیسرائیل بۆ سەر لوبنان برینداربوونی شەش کەسی لێکەوتەوە
لە ئاکامی بۆردومانی فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی ئیسرائیلدا بۆ سەر ئۆتۆمبێلێک لە باشووری لوبنان، شەش کەس برینداربوون.
Lebanon
بەیروت ــ AA
لە ئاکامی بۆردومانی فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی ئیسرائیلدا بۆ سەر ئۆتۆمبێلێک لە باشووری لوبنان، شەش کەس برینداربوون.
ئاژانسی ھەواڵیی فەرمیی لوبنان "NNA" بڵاوکردەوە کە ئۆتۆمبێلێک لە شارۆچکەی حاروف باشووری لوبنان، لەلایەن فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی ئیسرائیلەوە بۆردومان کراوە.
وەزارەتی تەندروستیی لوبنان لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە لە ئاکامی بۆردومانەکەدا، شەش کەس برینداربوون.
تا ئێستا سوپای ئیسرائیل، ھیچ ڕاگەیاندراوێکی لەوبارەیەوە بڵاونەکردووەتەوە.
