جيهان, عێراق

نێچیرڤان بارزانی و ڕاوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی بەریتانیا پەرەسەندنە ئەمنییەکانی ناوچەکەیان تاوتوێ کرد

سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، نێچیرڤان بارزانی و ڕاوێژکاری ئاسایشی نەتەوەییی بەریتانیا، جۆناسان پاوڵ دوایین پەرەسەندنە ئەمنی و سیاسییەکانی عێراق و ناوچەکە، ھەروەھا ھەڕەشەکانی تیرۆریان تاوتوێ کرد.

Zana Natık Kerem  | 13.02.2026 - نوێکردنەوە : 13.02.2026
نێچیرڤان بارزانی و ڕاوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی بەریتانیا پەرەسەندنە ئەمنییەکانی ناوچەکەیان تاوتوێ کرد

Arbil

ھەولێر ــ AA

سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، نێچیرڤان بارزانی و ڕاوێژکاری ئاسایشی نەتەوەییی بەریتانیا، جۆناسان پاوڵ دوایین پەرەسەندنە ئەمنی و سیاسییەکانی عێراق و ناوچەکە، ھەروەھا ھەڕەشەکانی تیرۆریان تاوتوێ کرد.

سەرۆکایەتی ھەرێم لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە نێچیرڤان بارزانی لە پەراوێزی دیدارەکانی لە کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن لە ئەڵمانیا لەگەڵ ڕاوێژکاری ئاسایشی نەتەوەییی بەریتانیا، جۆناسان پاوڵ کۆبووەتەوە.

ڕاشیگەیاندووە کە لە کۆبوونەوەکەدا، دوایین پەرەسەندنە ئەمنی و سیاسییەکانی عێراق و ناوچەکە و ھەڕەشەکانی تیرۆر خراونەتە بەر باس، ھەروەھا ھەردوولا جەختیان کردووەتەوە لە گرنگی بەردەوامی ھەماھەنگی نێوان عێراق و ھەرێم لەگەڵ بەریتانیا بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی مەترسییەکانی تیرۆر و پاراستنی سەقامگیری.

باسی لەوەش کردووە کە جۆناسان پاوڵ لە کۆبوونەوەکەدا، پابەندیی وڵاتەکەی بۆ بەردەوامی پشتگیریکردنی عێراق و ھەرێمی کوردستان دووپات کردووەتەوە، ھەروەھا ستایشی ڕۆڵی ھەرێمی کوردستانی کردووە لە پاراستنی ئارامی و سەقامگیریی ناوچەکە.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın