Muhammed Ali Kamal
21 کانوونی یەکەم 2020•نوێکردنەوە: 22 کانوونی یەکەم 2020
سلێمانی- AA
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، نێچيرڤان بارزانى و نوێنه‌رى سكرتێرى گشتيى نه‌ته‌وه‌يه‌كگرتووه‌كان له عێراق، جينين پلاسخارت دۆخى عێراقیان تاوتوێكرد.
به‌پێی هه‌واڵێك كه له ماڵپه‌ڕی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستاندا بڵاوكراوه‌ته‌وه، له كۆبوونه‌وه‌كه‌یدا له‌گه‌ڵ نێچيرڤان بارزانى، جينين پلاسخارت، جه‌ختى له‌وه‌كردووه‌ته‌وه كه په‌يوه‌ندييه‌كى باشى نێوان هه‌ولێر و به‌غدا له به‌رژه‌وه‌نديى ته‌واوى عێراقدايه و پشتگيريى نه‌ته‌وه‌يه‌كگرتووه‌كانى بۆ گفتوگۆى نێوان هه‌ردوولا ده‌ربڕیوه و هيواى خواستووه كێشه‌كانيان چاره‌سه‌ر بكه‌ن.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا نێچيرڤان بارزانى هيواى خواستووه نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له هاندانى هه‌ولێر و به‌غدا بۆ سه‌ركه‌وتنى گفتوگۆكان به‌رده‌وام بێت و له چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى نێوانياندا هاوكار و يارمه‌تيده‌ر بێت.
هه‌روه‌ها سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان جه‌ختى له‌وه‌كردووه‌ته‌وه كه چاره‌سه‌ركردنى يه‌كجاره‌كى و گشتگيرى كێشه‌كانى نێوان هه‌ولێر و به‌غدا، كليلى سهقامگيريى عێراق و پێكه‌وه‌ژيانه و به ره‌چاوكردنى دۆخى سه‌ختى وڵات و ته‌حه‌دييه‌كانى به‌رده‌مى، ده‌بێ ده‌سه‌ڵات و لايه‌نه عێراقييه‌كان به گيانێكى به‌رپرسانه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ دۆخه‌كه‌دا بكه‌ن و كێشه‌كان له‌سه‌ر بنه‌ماى ده‌ستوور چاره‌سه‌ر و رێككهوتنهكانيش جێبه‌جێ بكرێن.
به‌پێ هه‌واڵه‌كه، دۆخى سياسیى، ئه‌منیى، ته‌ندروستیى و ئابووريى عێراق، به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تيرۆر و ئه‌ركى هاوپه‌يمانيى نێوده‌وڵه‌تى له عێراق، هه‌ڵبژاردنه‌كانى داهاتوو، په‌ره‌سه‌ندنه‌كانى ناوچه‌كه به‌گشتى و چه‌ند پرسێكى ديكه له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا باسكراون.