Bahattin Gönültaş,Ömer Tuğrul Çam
21 کانوونی یەکەم 2020•نوێکردنەوە: 22 کانوونی یەکەم 2020
بەرلين - AA
ئاژانسى دەرمانى یه‌كێتیی ئەورووپا (EMA)، بەكارهێنانى ڤاكسينی ڤايرۆسى كۆرۆناى نوێ كه له‌لایه‌ن هه‌ردوو كۆمپانیای فایزه‌ر و بايۆنتێك به‌رهه‌مهێنراوه، له یه‌كێتییه‌كه پەسەندكرد.
ليژنەى بەرهەمە پزيشكييە مرۆييەكانى سەربە ئاژانسى دەرمانى ئەورووپا (EMA)، رەزامەندیى بە مەرجى لەسەر به‌كارهێنانی ڤاكسينى ڤايرۆسى كۆرۆناى نوێ بە ناوى "BNT162b2" كە لەلايەن كۆمپانياى دەرمانى ئەمريكى فایزه‌ر و كۆمپانياى بايۆتەكنەلۆجيى ئەڵمانى بايۆنتێك پەرەيپێدراوە، له وڵاتانی ئه‌ندامی یه‌كێتییه‌كه نيشاندا.
چاوەڕواندەكرێت ئەمشەو كۆميسيۆنى يەكێتیى ئەورووپا، ره‌زامه‌ندیی له‌سه‌ر بريارى پەسەندكردنەكە له‌لایه‌ن ئاژانسى دەرمانى یه‌كێتیی ئەورووپاوه، بدات.
سەرۆكى كۆميسيۆنى يەكێتیى ئەورووپا، ئۆرسولا ڤۆن دێر له‌ین لە دواى پەسەندكردنەكەى EMA، لە رێگەى تۆڕەكۆمەڵايەتييەكانەوە بڵاويكردەوە، "بەخێرايى دەستبەكاردەكەين. چاوەڕواندەكەم كە ئەم ئێوارەيە بڕيارێك لە كۆميسيۆنى يەكێتى ئەورووپاوە دەربچێت".
پلان وایه دواى ره‌زامه‌ندیی كۆمیسیۆنه‌كه، دابەشكردنى ڤاكسين و كوتانی هاووڵاتییان لە وڵاتانى يەكێتیى ئەورووپا دەستپێبكات.
بايۆنتێك و فایزه‌ر ٣٠ى تشرينى دووەم داواى مۆڵەتيان بۆ ڤاكسينەكەيان لە ئاژانسى دەرمانى یه‌كێتیی ئەورووپا كردبوو.