Buket Güven,Ahmet Sertan Usul,Yeşim Sert Karaaslan
13 کانوونی دووەم 2021•نوێکردنەوە: 15 کانوونی دووەم 2021
ئەنقەرە - AA
وەزيرى تەندروستيى توركيا فەخرەددين كۆجا، لە دواى كوترانی به ڤاكسینی ڤايرۆسى كۆرۆنا رایگهیاند: "لەو بڕوايەدام كە رۆژانى داهاتوو رووناك دەبێت، هيواى ئهوه دهخوازم ببێته مایهی خێر".
لە دواى پەسەندكردنى بەكارهێنانى لە ناكاو بۆ ڤاكسينى CoronaVac، لە نەخۆشخانەى شارى ئەنقەرە یهكهم دۆزی ڤاكسینهكه له وهزیری تهندروستیی ئهو وڵاته، فهخرهددین كۆجا درا.
كۆجا كە لەگەڵ ئەندامانى ئەنجوومەنى زانستيى ڤايرۆسى كۆرۆنا گەيشتە نەخۆشخانەكە و لەلايەن كارمەندانى تەندروستييەوە یەکەم دۆزی ڤاکسینی CoronaVacی لێدرا ، گوتى: "بەبيرتان دێت گوتم لە كۆتايى تونێلەكەدا رووناكى دەبينرێت، ئەمرۆ ئەو رۆژەيە".
وەزیری تەندروستیی تورکیا ئاماژەى بەوەشكرد كە ئەو رووناكييە لەگەڵ دەستپێكردنى كوتان لە جيهاندا بينرا و رایگهیاند: "لەو بڕوايەدام كە رۆژانى داهاتوو رووناكتر دەبێت. ئومێدەوارم ببێتە مايەى خێر بۆ گەل و وڵاتەكەمان".
فەخرەددین كۆجا جەختى لەوەش كردەوە كە پێويستە هەموو كەسێك بكوترێت و رایگهیاند: "چونكە يەكێك لە گرنگترين رێگاكانى پاراستن لەو نەخۆشييە كوتانە. بۆ گەڕانەوە بۆ ژيانى ئاسايى و پێشووی خۆمان پێويستە بكوترێين".