Ahmet Sertan Usul
26 ئادار 2021•نوێکردنەوە: 26 ئادار 2021
ئەنقەرە - AA
وەزیری تەندروستیی تورکیا فەخرەددین کۆجا، رایگەیاند "تاکو ئێستا لە تورکیا زیاتر لە ١٤ ملیۆن دۆز ڤاکسین بەکارھێنراوە".
وەزیری تەندروستیی تورکیا فەخرەددین کۆجا، لە دوای کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی زانستیی رووبەرووبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا کە لە رێگەی ڤیدیۆ کۆنفرانسەوە بەڕێوەچوو، لە رێگەی کەناڵی یوتوبی وەزارەتەکەیەوە پەیامێکی بڵاوکردەوە.
سەبارەت بە ئاماری پێدانی ڤاکسین لە تورکیا وەزیری تەندروستیی تورکیا فەخرەددین کۆجا، گوتی "تاکو ئێستا لە تورکیا زیاتر لە ١٤ ملیۆن دۆز ڤاکسین بەکارھێنراوە".
کۆجا، دەربارەی ڤاکسینی بایۆنتێک، گوتی "یەک ملیۆن و ٤٠٠ ھەزار دۆز گەیشتووە. لەسەرەتای مانگی نیساندا چوار ملیۆن و ٥٠٠ دۆزی دیکە دەگات، لەگەڵ ئەوەشدا رێککەوتنی بژاردەییمان بۆ ٣٠ ملیۆن دۆزی دیکە کرد".
فەخرەددین کۆجا، لە بارەی گەیشتنی ڤاکسینی کۆرۆنا بۆ تورکیا گوتی، "چاوەڕوانین تاکو کۆتایی مانگی ئایار ١٠٠ ملیۆن ژەمە ڤاکسین بگاتە تورکیا".
ھاوکات، کۆجا، سەبارەت بە ڤاکسینی سپونتیک، گوتی "گفتوگۆکان بۆ دابینکردنی دەستیپێکردووە. لە دوای پرۆسەی تاقیکردنەوە لە دڵنیابوونەوە لە گونجاوی ئەوە بە شێوەیەکی بەربڵاو بەکاردەھێندرێت".
دەربارەی کارەکانی ڤاکسینی خۆماڵی، فەخرەددین کۆجا گوتی، "پێدانی دووەم دۆزی ڤاکسینەکە بە دوا خۆبەخش لە ٩ی نیسان ئەنجامدەدرێت، لە کۆتایی مانگی نیساندا، بۆدوایین قۆناغ کە فاز ٣یە دەپەڕینەوە".