Orhan Onur Gemici
26 ئادار 2021•نوێکردنەوە: 26 ئادار 2021
ئه‌نقه‌ره - AA
له میانی هه‌ڵمه‌تێكی تیمه‌كانی دژه‌تیرۆری ئاسایشی ئه‌نقه‌ره، ٢٢ کەس کە هەڵگری رەگەزنامەی عێراقن به‌تۆمه‌تی ئه‌ندامبوون له رێكخراوی تیرۆریستیی داعش ده‌ستگیركران.
دوای ده‌ستنیشانكردنی شوێنه‌كانیان، تیمه‌كانی دژه‌تیرۆری ئاسایشی ئه‌نقه‌ره هه‌ڵمه‌تێكی هاوكاتییان بۆسه‌ر ئه‌و تۆمه‌تبارانه‌ی داعش ئه‌نجامدا كه ده‌ركه‌وتووه له‌و ناوچانه بوون كه شه‌ڕ و پێكدادانی تیادا بووه.
له میانی هه‌ڵمه‌ته‌كه‌دا، تواندرا ٢٢ تۆمه‌تبار كه هەڵگری رەگەزنامەی عێراقن ده‌ستگیربكرێن.
هه‌وڵه‌كان به‌رده‌وامن بۆ ده‌ستگیركردنی تۆمه‌تباره‌كانی دیكه.