Güç Gönel
26 ئادار 2021•نوێکردنەوە: 27 ئادار 2021
ئه‌نقه‌ره - AA
سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان له‌باره‌ی ڤاكسینی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێوه رایگه‌یاند: "هیوادارین تاكوو مانگی ئایار و حوزه‌یران كاره‌كان ته‌واو ببن و به شێوه‌یه‌كی ئاسوودانه بچینه ناو هاوینی ئه‌مساڵ".
دوای ئه‌نجامدانی نوێژی هه‌ینی له مزگه‌وتی كه‌ره‌م ئایدنڵار له ناوچه‌ی ئوسكوداری شاری ئیستانبوڵ، ئه‌ردۆغان وه‌ڵامی پرسیاره‌كانی رۆژنامه‌وانانی دایه‌وه.
سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان له‌باره‌ی ڤاكسینی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێوه رایگه‌یاند: "هیوادارین تاكوو مانگی ئایار و حوزه‌یران كاره‌كان ته‌واو ببن و به شێوه‌یه‌كی ئاسوودانه بچینه ناو هاوینی ئه‌مساڵ. ئه‌و گرێبه‌سته‌ی ئێمه له‌گه‌ڵ چین واژوومان كردبوو له راستیدا زیاتر له ١٠٠ ملیۆن بڕ بوو. ئه‌مه له قۆناغی یه‌كه‌مدا زیاتر له ٥٠ ملیۆن بوو. ئێستا زیاتر له ٥٠ ملیۆن بڕ نه‌گه‌یشتووه له كۆتایی شوباته‌وه ئه‌وانیش ده‌گه‌ن. دوێنێ جارێكی دیكه بیری ئه‌وانم خسته‌وه. ھەروەھا كۆبوونه‌وه‌كانمان له‌گه‌ڵ رووسیا له‌باره‌ی ڤاكسین به‌رده‌وامیان هەیەو به هه‌مان شێوه هاتنی ڤاكسین له رووسیاوه بۆ ئێمه باش ده‌بێت".
ئه‌ردۆغان له‌باره‌ی هێرشكردنه سه‌ر مزگه‌وتی گوندی ئێپیسكۆپی سه‌ربه شاری لیماسۆل لە قوبرسی رومی (قوبرسی یۆنان)، گوتی: " به‌داخه‌وه روومه‌كان به‌رده‌وام كاری له‌و شێوه‌یه ده‌كه‌ن. ئه‌نجامدانی كارێكی له‌م جۆره له كاتی لووتكه‌ی یهكێتییی ئه‌ورووپادا، جگه له شەڕفرۆشتن شتێكی دیكه نییه له‌باره‌ی ئه‌م بابه‌ته‌وه وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه هه‌نگاوی پێویست ده‌نێت".
سه‌باره‌ت به گۆڕانكاری له ئیداره‌دانی فێرگا جه‌نگییه‌كانیش ناوبراو ره‌تی كرده‌وه كه ئه‌مه هه‌مواركردنه‌وه‌ی یاسایه‌ك بێت و گوتی: "ئه‌مه گۆڕانكاری ئیداره‌دانه. وه‌زاره‌ت یان وه‌زیره‌كانمان له‌پێناو ئاسووده‌یی وڵات و سوپا ماوه ماوه كاری له‌م جۆره ده‌كه‌ن".
له‌باره‌ی ره‌خنه‌كانی ئۆپۆزسیۆن له كشانه‌وه‌ی توركیا له رێككه‌وتننامه‌ی ئیستانبوڵ، سه‌ركۆماری توركیا گوتی: "ئه‌مه بڕیارێك نییه له په‌رله‌مان ده‌رچووبێت. ئۆپۆزسیۆن له‌م كارانه نازانێت، ئه‌گه‌ر سه‌ریش له‌م كارانه ده‌ربكات قسه‌یه‌كی له‌م جۆره ناكات ئێمه بڕیاری خۆمان داوه و به‌شداریمان تێدا كرد و وه‌ك چین به‌شداریشمان تیایدا كرد لێی هاتینه ده‌ره‌وه. با كه‌س پێش و پاشی ئه‌وه تێكه‌ڵ نه‌كات بڕیاری كشانه‌وه‌مان دا، ئه‌وه‌مان به ئه‌وان گوت و ئه‌م كاره به‌م جۆره ته‌واو بوو".