Sarp Özer
25 ئادار 2021•نوێکردنەوە: 26 ئادار 2021
پەرلەمانی تورکیا - AA
وەزیری بەرگریی تورکیا، خولوسی ئاکار رایگەیاند" لە یەکی ئادارەوە تا ئەمڕۆ، ھەوڵ و پەلاماری تیرۆریستەکان ھەیە. لە ئاکامی رووبەرووبوونەوەی ئەمانە زیاتر لە ٢٠٠ تیرۆریست کە زۆرینەیان لە باکووری سووریا و لە باکووری عێراقن لە چالاکی خراون".
خولوسی ئاکار، لە کاتی گەیشتنی بۆ پەرلەمانی تورکیا وەڵامی پرسیاری رۆژنامەنووسانی دایەوە.
وەزیری بەرگریی تورکیا، خولوسی ئاکار، لە وەڵامی پرسیاری رۆژنامەنووسێک دەربارەی ھەڵسەنگاندنی بۆ پەلامار و دەستدرێژییەکانی رژێمی ئەسەد کە لەم دواییانەدا لە باکووری سووریا رووی لە ھەڵکشان کردووە، ئەوەی وەبیرھێنایەوە کە سوپای تورکیا لە باکووری سووریا چالاکی جۆراوجۆر بەڕێوەدەبەن و ئاماژەی بەوەش کرد کە چوارچێوەی ئەم چالاکییانە لە رێککەوتنی یاداشتنامەکان دیاریکراوە و گوتی:
"لایەنەکان بە پابەندبوون بە چوارچێوەی ئەو یاداشتنامانە بەردەوام بە چالاکییەکانیان دەدەن. لەوێدا ئاگربەست و راگەیاندن و بەردەوامیدان و ھێنانەدی جێگەی باسە. لەگەڵ ئەمەشدا بە زووترین کات بەرپاکردنی سەقامگیری و کردنەوەی رێگایە بەرەو ئاشتی. لەم بابەتەدا لایەنەکان ئەوەی لە ئەستۆیان بێت دەیکەن. ھەرچەندە جاربەجار چەند پێشێلکارییەکی ئاگربەست و پەلاماردان ھەبێت، کە دەڵێن 'ئەوانە لەدەرەوەی کۆنترۆڵدان'، ئەوە ھێزەکانمان، سەربازەکانمان بە ھیچ شێوەیەک دەرفەتیان نادەن و بە بەکارھێنانی سەرجەم تواناکانی بەردەستیان وەڵامی ھەموو پەلامار و دەستدرێژییەک دەدەنەوە. لە یەکی ئادارەوە تا ئەمڕۆ، ھەوڵ و پەلاماری تیرۆریستەکان ھەیە. لە ئاکامی رووبەرووبوونەوەی ئەمانە زیاتر لە ٢٠٠ تیرۆریست کە زۆرینەیان لە باکووری سووریا و لە باکووری عێراقن لە چالاکی خراون".