Sarp Özer
28 ئەیلوول 2021•نوێکردنەوە: 29 ئەیلوول 2021
ئه‌نقه‌ره - AA
وه‌زیری به‌رگریی توركیا، خولوسی ئاكار رایگه‌یاند "سه‌ره‌كیترین ئه‌ركی ئێمه پاراستنی ئاسایشی سنووره‌كانمان و گه‌له رهسهنهكهمانه. هه‌ر له سه‌ره‌تاوه گوتمانه و ده‌یڵێینه‌وه رێگه به هیچ هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسییه‌ك ناده‌ین له باشوور(ی سنووره‌كانم)ه‌وه بۆسه‌ر ئێمه".
خولوسی ئاكار دوای كۆبوونه‌وه‌ی دوێنێی كابینه‌ی سهركۆمار بۆ میدیاكاران دوا و گوتی:
"سه‌ره‌كیترین ئه‌ركی ئێمه پاراستنی ئاسایشی سنووره‌كانمان و گه‌له رهسهنهكهمانه. هه‌ر له سه‌ره‌تاوه گوتمانه و ده‌یڵێینه‌وه رێگه به هیچ هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسییه‌ك ناده‌ین له باشوور(ی سنووره‌كانم)ه‌وه بۆ سه‌ر ئێمه".
خولوسی ئاکار له‌باره‌ی هێرشە ئاسمانییەکانی سەر ئیدلب-ه‌وه گوتی: "ئێمە پابەندین بە بنەماکانی رێککەوتن لەگەڵ رووسیادا و چاوەڕوانین لایەنی بەرامبەریش بەرپرسیارێتیەکانی لە رێککەوتنەکەدا، بەجێ بگەیەنێت. هیوادارین لەو دیدارەی کە بەڕێز سەرکۆمار(ی توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان) لەگەڵ بەڕێز (سه‌رۆكی رووسیا، ڤلادیمیر) پوتین ئەنجامی دەدات، دووبارە رێککەوتنەکە بگەڕێتەوە بۆ ئارامیی دەستپێکی یاداشتەکە''.
وه‌زیری به‌رگریی توركیا سه‌باره‌ت به رێکخراوی تیرۆریستیی په‌كه‌كه‌ش گوتی: "له كۆبوونه‌وه‌كاندا به‌ڕوونی باسی ئه‌وه‌مان كردووه كه ئه‌و تیرۆریستانه‌ی له باكووری عێراق خۆیان حه‌شار داوه، بوونه‌ته به‌ڵا به‌سه‌ر سه‌ری گه‌له‌كه‌مانه‌وه و جه‌ختمان له سووربوونی خۆمان كردووه‌ته‌وه له هه‌نگاوه‌كانمان بۆ رزگاركردنی گه‌ل و وڵات له‌و به‌ڵایه".