Muhammed Nuri Erdoğan,Ramal Abdullah Mahmood
08 حوزەیران 2019•نوێکردنەوە: 09 حوزەیران 2019
ئه‌نقه‌ره - AA
بریكاری وه‌زیری به‌رگری ئه‌مریكا، پاتریك شاناهان په‌یامێكی بۆ وه‌زیری به‌رگری توركیا، خولوسی ئاكار ناردووه كه تیایدا باس له ته‌وه‌ره ئه‌منی و به‌رگرییه‌كانی نێوان هه‌ردوو وڵات ده‌كات.
وه‌زاره‌تی به‌رگری توركیا رایگه‌یاند، بریكاری وه‌زیری به‌رگری ئه‌مریكا، پاتریك شاناهان په‌یامێكی بۆ وه‌زیری به‌رگری توركیا، خولوسی ئاكار ناردووه.
له راگه‌یاندراوه‌كه‌دا تیشك خراوه‌ته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه شاناهان له په‌یامه‌كه‌یدا له‌باره‌ی ته‌وه‌ره ئه‌منی و به‌رگرییه‌كانی نێوان هه‌ردوو وڵات دواوه و، چاوه‌ڕوانییه‌كانی خۆی خستووەته روو بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان به جۆرێك له چوارچێوه‌ی هاوبهشییەتی ستراتیژی هه‌ماهه‌نگی ئه‌منی به‌رفراوانی نێوانیان بپارێزرێت. هه‌روه‌ها به‌رده‌وامیدان به كۆبوونه‌وه‌كانی به گرنگ زانیووه.