Muhammet Ali Kemal
08 حوزەیران 2019•نوێکردنەوە: 09 حوزەیران 2019
سان پیترسبێرگ- AA
سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی به‌ڕێوه‌بردنی كۆمپانیای پیشه‌سازیی به‌رگریی حكوومی رووسی، سێرگی چێمۆزۆڤ ئاشكرایكرد له‌ماوه‌ی دوو مانگدا ده‌ست به راده‌ستكردنی سیستمه‌كانی به‌رگریی ئاسمانیی S-400 به توركیا ده‌كه‌ن.
سێرگی چێمۆزۆڤ له میانی به‌شدارییكردنی له كۆڕبه‌ندی ئابووری سان پیترسبێرگ لێدوانێكی بۆ كه‌ناڵی ئێن تیڤی وڵاته‌كه‌ی دا و جه‌ختی له‌وه‌كرده‌وه كه پڕۆسه‌ی راده‌ستكردنی S-400ه‌كان به‌و شێوه‌یه‌ی كه پلانی بۆ دانراوه، ده‌چێته پێشه‌وه.
چێمۆزۆڤ تیشكی خسته‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه دانی پاره‌ی پێشوه‌ختی په‌یوه‌ست به S-400ه‌كان ته‌واوبووه و رایگه‌یاند: "قه‌رزه‌كان ده‌سته‌به‌ركران، خهرجكران و كاڵاكان به‌رهه‌مهێنران. ئه‌مه جگه له‌وه‌ی مه‌شقه‌كان كۆتاییان هات. له‌ماوه‌ی دوو مانگدا ده‌ست به راده‌ستكردنی سیستمه‌كانی به‌رگریی ئاسمانیی S-400 به توركیا ده‌كه‌ین".