Betül Yürük
09 مای,س 2021•نوێکردنەوە: 11 مای,س 2021
نیویۆرک - AA
ئاژانسی نیشتمانیی ئه‌مریكا بۆ فڕینه ئاسمانییه‌كان و بۆشایی ئاسمان ناسراو به ناسا ره‌خنه له چین ده‌گرێت به‌وه‌ی "نه‌یتوانیوه به‌رپرسیارێتییه ستاندارده‌كانی" به‌جێبگه‌یه‌نێت دوای ئه‌وه‌ی مووشه‌كه‌كه‌ی په‌كین به‌شێوه‌یه‌كی كۆنترۆڵنه‌كراو له ئۆقیانوسی هیندی كه‌وته‌خواره‌وه.
كاربه‌ده‌ست له ئاژانسی ناسا، بیڵ نێڵسن له رێگه‌ی هه‌ژماری خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر رایگه‌یاند: "پێویسته له‌سه‌ر ئه‌و وڵاتانه‌ی كه گه‌شتی بۆشایی ئاسمان رێكده‌خه‌ن، مه‌ترسی پاشماوه‌كانی ئه‌و ئامێرانه‌ی كه بۆ گۆی زه‌وی ده‌گه‌ڕێنه‌وه، له‌سه‌ر مرۆڤ و موڵك و ماڵیان بۆ كه‌مترین ئاست داببه‌زێنن. چین سه‌باره‌ت به پاشماوه‌كانی بۆشایی ئاسمان ناتوانێت بهپرسیارێتیی ستانداردی خۆی به‌جێبگه‌یه‌نێت".
مووشه‌كی Long March 5B كه رۆژی ٢٩ی نیسان له‌لایه‌ن وێستگه‌ی بۆشایی ئاسمان له چین به‌مه‌به‌ستی جێگیركردنی له خولگهیهكدا هه‌ڵدرابوو، له كۆنترۆڵ ده‌رچوو، و له‌نێو ئۆقیانوسی هیندی له نزیك ماڵدیڤ، كه‌وته خواره‌وه.