Mehmet Nuri Uçar
10 مای,س 2021•نوێکردنەوە: 11 مای,س 2021
قودس – AA
پۆلیسی ئیسرائیل هێرشی كرده سه‌ر ئه‌و فه‌ڵه‌ستینییانه‌ی به‌مه‌به‌ستی رێگه‌گرتن له هه‌ڵكوتانه سه‌ر مزگه‌وتی ئه‌قسا له‌لایه‌ن جووله‌كه پهڕگیرهكانهوه له مزگه‌وته‌كه ئێشكیان گرتبوو.
دوای ئه‌نجامدانی نوێژی به‌یانی له مزگه‌وتی ئه‌قسا له ناوچه‌ی كۆنه‌شار له قودسی رۆژهه‌ڵاتی داگیركراو، هه‌زاران فه‌ڵه‌ستین به ده‌م ته‌كبیر لێدانه‌وه له حه‌وشه‌ی مزگه‌وته‌كه خۆپشاندانیان ئه‌نجامدا. له دوای خۆپیشاندانهكهیش فه‌ڵه‌ستینییه‌كان به‌مه‌به‌ستی رێگه‌گرتن له هه‌ڵكوتانه سه‌ر مزگه‌وته‌كه له‌لایه‌ن جووله‌كه پهڕگیرهكانهوه ئێشكیان گرت له‌وێ.
دواتر پۆلیسی ئیسرائیل به به‌كارهێنانی گازی فرمێسك‌ڕێژ، گولـله‌ی پلاستیكی و بۆمبی ده‌نگی هه‌ڵیكوتایه سه‌ر فه‌ڵه‌ستینییه‌كان له مزگه‌وته‌كه.
فه‌ڵه‌ستینییه‌كانیش به به‌رد وه‌ڵامی پۆلیسی ئیسرائیلیان دایه‌وه.
له ئاكامی به‌ریه‌ككه‌وتنه‌كان، ١٠ فه‌ڵه‌ستنی برینداربوون و سێ له‌و بریندارانه ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كران.