Zeynep Hilal Karyağdı
09 مای,س 2021•نوێکردنەوە: 13 مای,س 2021
ریاز- AA
سعوودیه ئاشكرایكرد، ئه‌مساڵ فه‌ریزه‌ی حه‌ج به مه‌رج و رێكاره ته‌ندروستیی و خۆپارێزییه‌كان له ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ (COVID-19) به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا وه‌زاره‌تی حه‌ج وعومره‌ی سعوودیه، ئاشكرایكردووه به‌مه‌به‌ستی پاراستنی سه‌لامه‌تی گیانی حاجیانی ئه‌مساڵ و به له‌به‌رچاوگرتنی ئاسانكارییكردن له ئه‌نجامدانی پهرستشهكهدا، فهریخهی حه‌ج به مه‌رج و رێكاره ته‌ندروستیی و خۆپارێزییه‌كان له ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ (COVID-19) به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا باس لهوهشكراوه كه دواتر ورده‌كاریی مه‌رج و رێكاره‌كانی په‌یوه‌ست به فه‌ریزه‌ی حه‌ج، بڵاوده‌كرێنه‌وه.
ساڵی رابردوو به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆناوه، سعوودیه ته‌نها رێگه‌ی به‌و كه‌سانه دا كه دانیشتووی وڵاته‌كه‌ن، فه‌ریزه‌ی حه‌ج به ئه‌نجام بگه‌یه‌نن ئه‌وه‌ش به شێوه‌یه‌كی سنووردار.