به‌رزڕاگرتنی نۆی ئایار رۆژی سه‌ركه‌وتن له رووسیا
له رێوڕه‌سمێكی سه‌ربازییدا، یادی حەفتا و شەشه‌مین ساڵوه‌گه‌ڕی سه‌ركه‌وتنی یه‌كێتیی سۆڤیه‌ت به‌سه‌ر ئه‌ڵمانیای نازیدا كرایه‌وه له جه‌نگی جیهانی دووه‌مدا.
Moskova
مۆسكۆ – AA
له رێوڕه‌سمێكی سه‌ربازییدا، یادی حەفتا و شەشه‌مین ساڵوه‌گه‌ڕی سه‌ركه‌وتنی یه‌كێتیی سۆڤیه‌ت به‌سه‌ر ئه‌ڵمانیای نازیدا كرایه‌وه له جه‌نگی جیهانی دووه‌مدا.
به‌بۆنه‌ی حەفتا و شەشه‌مین ساڵوه‌گه‌ڕی سه‌ركه‌وتنی رووسیا به‌سه‌ر ئه‌ڵمانیای نازیدا رێوڕه‌سمێكی سه‌ربازیی له گۆڕه‌پانی سوور له مۆسكۆی پایته‌خت ئه‌نجام درا.
سه‌رۆكی رووسیا، ڤلادیمیر پوتین هەروەها سه‌رۆكی تاجیكستان، ئیماملی ره‌حمان و سه‌رۆكوه‌زیرانی رووسیا، میخائیل میشوستین و وه‌زیرانی کابینەی حکوومەتی رووسیا ئاماده‌ی رێوڕه‌سمه‌کە بوون كه زیاتر له ١٢ هه‌زار سه‌رباز به‌شدارییان تیادا كرد.