Şerife Çetin,Muhammet Ali Kemal
14 کانوونی یەکەم 2018•نوێکردنەوە: 15 کانوونی یەکەم 2018
برۆكسڵ- AA
سكرتێری گشتیی ناتۆ، یه‌نس ستۆڵته‌نبێرگ ئاشكرایكرد په‌سه‌ندكردنی ئه‌و پڕۆژه یاسایانه‌ی كه گۆڕینی هێزی ئه‌منیی كۆسۆڤۆ (FSK) بۆ سوپا له خۆده‌گرێت له په‌رله‌مانی ئه‌و وڵاته، سه‌ره‌ڕای نیگه‌رانییه‌كانی ناتۆ، جێگه‌ی نیگەرانییە و كاتی ئه‌نجامدانی كارێكی له‌وجۆره نییه.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا یه‌نس ستۆڵته‌نبێرگ رایگه‌یاندووه "بڕیاری گۆڕینی هێزی ئه‌منیی كۆسۆڤۆ (FSK) بۆ سوپا بڕیارێكه كه ته‌نها كۆسۆڤۆ ده‌توانێت بیدات به‌ڵام به روونی گوزارشتمان له‌وه‌كرد كه كاتی وه‌رچه‌رخانێكی له‌وجۆره نییه".
ستۆڵته‌نبێرگ جه‌ختی له‌وه‌كردووه‌ته‌وه بڕیاری گۆڕینی ئه‌و هێزه بۆ سوپا سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ناتۆ گوزارشتی له نیگه‌رانییه‌كانی خۆی له‌وباره‌یه‌وه كردووه، مایه‌ی نیگەرانییە.
تیشكی خستووه‌ته‌سه‌ر ئه‌وه‌ش كه ناتۆ ئاماده‌یه پشتیوانیی له ده‌سه‌ڵاته‌كانی ئێستای هێزی ئه‌منیی كۆسۆڤۆ بكات له‌گه‌ڵ گۆڕانی ئه‌و دهسهڵاتانهشدا هاوپه‌یمانییه‌كه ناچاره چاو به په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ (FSK)دا بخشێنێته‌وه.
سكرتێری گشتیی په‌یمانی ناتۆ باسی له‌وه‌كردووه كه هاوپه‌یمانییه‌كه‌یان سووره له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی له‌رێگه‌ی هێزی ئاشتیپارێزی كۆسۆڤۆ كه سه‌ربه ناتۆیه، رۆڵی له ده‌سته‌به‌ركردنی سه‌قامگیریی و ئاسایشی كۆسۆڤۆدا هه‌بێت و داوای له سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كان كرد ئاستی گرژییه‌كان به‌رزنه‌كه‌نه‌وه.
ئه‌و پرۆژه یاسایانه‌ی كه گۆڕینی هێزی ئه‌منیی كۆسۆڤۆ بۆ سوپا له‌خۆده‌گرن، له په‌رله‌مانی كۆسۆڤۆ په‌سه‌ندكرابوون. پرۆژه یاساكان سێ پرۆژه یاسا بوون و هه‌ریه‌ك له شێوازی كاركردنی هێزی ئه‌منیی كۆسۆڤۆ، مه‌رجه‌كانی خزمه‌ت و گۆڕینی وه‌زاره‌تی هێزی ئه‌منیی كۆسۆڤۆ بۆ وه‌زاره‌تی به‌رگریی له‌خۆده‌گرن.
دوای ئه‌وه‌ش كه له‌لایه‌ن سه‌ركۆماری كۆسۆڤۆ، هاشم تاچی-یه‌وه بڕیاره‌كان واژووده‌كرێت، هێزی ئه‌منیی كۆسۆڤۆ به فه‌رمی ده‌بێته سوپا.