Sibel Vezaj,Dzihat Aliju,Ramal Abdullah Mahmood
14 کانوونی یەکەم 2018•نوێکردنەوە: 15 کانوونی یەکەم 2018
پریشتینا – AA
ئه‌و سێ پڕۆژه‌یاسایه‌ی هێزی ئه‌منی كۆسۆڤا ده‌كه‌نه سوپا له په‌رله‌مانی ئه‌و وڵاته په‌سه‌ند كران.
له دانیشتنی په‌رله‌مانی كۆسۆڤادا ده‌نگ له سه‌ر سێ پڕۆژه‌یاسا بۆ چۆنێتی كاركردنی هێزی ئه‌منی كۆسۆڤا و هه‌لومه‌رجی خزمه‌ته‌كان و كردنی وه‌زاره‌تی هێزی ئه‌منی كۆسۆڤا به وه‌زاره‌تی به‌رگری كۆسۆڤا درا.
په‌رله‌مانی ئه‌و وڵاته كه له ١٢٠ په‌رله‌مانتار پێك دێت په‌رله‌مانتاره سڕبییهكانی به‌شدارییان تیادا نه‌كرد و ١٠٧ په‌رله‌مانتاره‌كه‌ی دیكه ئاماده‌بوون تیایدا.
١٠٦ ده‌نگ درا به پڕۆژه‌یاسای په‌یوه‌ندیدار به چۆنێتی كاركردنی هێزی ئه‌منی كۆسۆڤا و كردنی وه‌زاره‌تی هێزی ئه‌منی كۆسۆڤا به وه‌زاره‌تی به‌رگری كۆسۆڤا و ١٠٥ ده‌نگیش درا به هه‌لومه‌رجی خزمه‌ته‌كانی هێزی ئه‌منی كۆسۆڤا.
دوای واژووكردنی یاساكه له‌لایه‌ن سه‌ركۆماری كۆسۆڤا، هاشم تاچی به شێوه‌یه‌كی فه‌رمی هێزی ئه‌منی كۆسۆڤا ده‌بێته سوپای كۆسۆڤا.
حكوومه‌تی ئه‌و وڵاته له ١٣ی ئهیلوول به‌مه‌به‌ستی كردنه سوپای هێزی ئه‌منی كۆسۆڤا سێ پڕۆژه‌یاسای ئاراسته‌ی په‌رله‌مان كردبوو.
په‌رله‌مانیش له ١٨ی تشرینی یه‌كه‌م خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌می بۆ پڕۆژه‌یاساكان كرد و په‌رله‌مانتارانیش پشتگیری خۆیان بۆ پڕۆژه‌یاساكان ده‌ربڕی.